تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



منداڵباز
بەچەواز٬ بەچەباز
مێباز
ئەوەی بە دوای ژناندا بگەڕێ. –ی: بە دوای ژناندا گەڕان
مەترەباز
(باک.): چاپلووس٬ جامباز٬ ئەسپفرۆش
نێرباز
هەتیو باز. –ی: هەتیوبازی
هەتیوباز
پیلانباز
فێڵباز._ی: فێڵبازی
پیلبەباز
شەڕانی._ی: شەڕانێتی
پێباز
(؟)
پێباز
بەردەباز، ناوی ناوچەیێکیشە لە گووێی ڕووباری سیروان
پەردەباز
(باک) بهۆز. (دەر) بەردەباز، پێ بازگ، بازگە، چەند بەردێکن بەڕێزەو کەمێک لێک دوور لە نێو ئاوێدا دادەنرێن، کە سەریان دیار بێ بۆ ئەوەی بۆ پەڕینەوە بە سەریدا بازبدەن
پەردەباز(دەر)
پردەباز، بەردەباز
چاپباز(ئەردە)
چاچۆڵەباز
جادووباز، تەشقەڵەباز، شڵتاخباز، دەبەباز، چاپباز._ی (باک) جادووگەری، تەشقەڵەبازی، شڵتاخبازی
چەترباز
ئەو کەسەیە بە چەتری لە بڵندییەوە لە فڕۆکەی دێتە خوار._ی: لە بڵندییەوە بەهۆی چەتر خۆ گەیاندنەوە سەر زەوی
چەقەنەباز
کەسێکە چەقەنەی لێبدات، پلتەقێن، (ئەردە) چەقەنەژەن
چەنەباز
فرەواچ. (هەورا) فرەدوو، چەنەدرێژ، زماندرێژ، لاترقەوچ، لۆترەوان، دەمتەقێن، قەرەچەناخ، چەنەسووک، چەوچەو، چەنەهەراش، زۆردوو، بەسبێژ، بەژۆک، زۆربڵێ، چاوەش، بلبلە، پلپلێ، چیڕەدرێژ._ی: دەمەتەقێ، هەڵپەهەڵپ، چەنەسووک، چیڕەدرێژی، چەنەهەراشی، چخچخی، پلپلییی._کردن: چەنەلێدان
ڕمباز
ڕمب باز،کە سێکە بە ڕمبی یاری بکا و لە شە وانیدا ڕام بێ.