تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازانی(باک)
جوورە بووزووێکە
بازاڕ
(هەو) باژێڕ، چهند دووکانێکە، کە شووێنی کڕین و فرۆشتنی تێدابێ، وازاڕ._ ی بەڕمێن: بازاڕی بەبرەو._کردن: لە نرخ پرسین، سەوداکردن._: سەودا: بازاڕی گەرمە. بێ_: ناڕەواج. بێ_ی: ناڕەواجی
بازاڕتیژی
بازاڕگەرمی، بازاڕخۆشی
بازاڕکەساس
بێ بازاڕ._ی: بێ بازاڕی
بازاڕگەرم
بازاڕتیژ، کەسێکە سەوداو کڕین و فرۆشتنی زۆر بێ._ی: زۆرو زەوەندی کڕین و فرۆشتن لە بازاڕیدا
بازاڕی
مرۆی خووێڕی و هیچ و پووچ. کەل و پەلێکە، کە تایبەتی و چاک نەبێ
قاقلی بازان
(کە.):مەلێکە بەقەد کۆترێکییە
بازبازان(ئەردە)
بازبازانێ
بازدان، جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە
شەمەبازاڕ (ئەرده.)
شووێنێکی تایبەتییه لە هندێ جێگه لە هەموو ڕۆژیکی شەمۆیاندا چتی تێدا دەفرۆشن، لە شووێنەکانی تردا بەپێ باو و دەستووری خۆیان هەینی یا یەکێک لە ڕۆژەکانی تر دەکەنە ڕۆژی تایبەتی و لە شوێنێکیدا بازاڕێکی بەناوی ڕۆژی دانراو دەکەنەوە.
ڕاستەبازاڕ
کۆڵانێکی ڕاسته ئەوبەروبەری دووکان بن