تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باریک
(باد) زراو، زراڤ، زیراڤ. چیلاز، رفت، فین، لەوەند. لاواز، بێ تین، بێ تووک، چەلم، مسری._بوون: لاوازو بێ تین بوون
باریک وبنێسی
لە ڕولاوازبوون بە هۆی نەخۆشی درێژە پێدادراوەوە؛ ئازەر داویەتە باریک و بنێسی
باریکان
ڕیسی زۆر باریک، دەزووی باریک، باریک
باریکایی
باریکی
زراوی، لەوەندی
باریکە
دروومانی سەرپەراوێزی کەوایە. ناوی دێیەکیشە لە ناوچەی عەربەت. تیلمە، سیرمە، پارچەی باریک لە چەرم یا پارچە
باریکەڕا
باریکە ڕێگا، ڕێگای باریک و تەسک، ڕێگە باریکە
باریکەڕێ
باریکەڕێگا، ڕێگای باریک و تەسک
باریکەڕێگا
ئازارەباریکە
دیق، (بڵ) دەردە باریکە
دزەباریکە
دەردەباریکە
ئاز٬ نەخۆشی سیل٬ ئازاری سی٬ ئازارەباریکه٬ دیق
کۆترەباریکە
جوورە کۆترێکە لە کۆتری ئاسایی گچکەتر و باریکترە و بۆرە و خاڵێکی لەلای گووێیەتی خووێندنی لە هی ماڵی ناچێ٬ (بەرز.):ترێنه٬ (هەو.خۆ.شەم.):تفتیلک٬ (شا.):ترێنکه٬ (ڕۆژ.بار.):توویل. قومری
قولباریک
پێ باریک
کەمەرباریک
ناوقەد باریک