تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارگە
خرجێکی گەورە، کە جێگای نووێن و پێخەفی تێدا بێتەوە، بارگەی بازرگان و ئیتر، کەل و پەلی تایبەتی خۆی وەکوو ڕایێخ و نووێن و جل و بەرگ و خوواردەمەنییە، کە بە ووڵاخ هەڵیگری. سەیزخانە، (کە) سەیس خانە. قورسایی ئەو بارەیە، کە کەسێ هەڵیدەگرێ
بارگەوبنە
هەندێک ناوماڵ و کەرەستەیە، کە لە پێش کۆچکردنی تەواودا دەگووێزرێتەوە شووێنە نووێیەکەی ڕەچاوگیراوە
بارگەچی
کەسێکە تەنها ئاگای لە بارگەی بێ
بارگەچیێ(هەورا)
ئافرەتێکە، کە لە ماڵی بووکێوە لەگەڵ بووکێ دەچێتە ماڵی زاواو لەوێش بە کارەکەری لەلای دەمێنێتەوە. (موک)سەرسپی
بانبارگە
بەربووکێکە سوواری سەربارگەی بووک دەکرێ و دەنێردرێ بۆ ماڵی زاوا