تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادان
ڤاداری، (هەورا) وادای، (لوڕ.، فە.، دەر) وادان، چەقاندن، (باک) زڤڕاندن، پێچدان، هلچناندن، تاودان، زۆر بادانی بەن و دەزوو و ئیتر، کرژکردن. بابدە: پێچدا. بە باکردنی گەنم و چتی تر
سەرلێ بادان
مەبەس لە ناقایلییە لەکارو یا لەوو تارێکییدا.
بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
جەڕڕەبادان
بەستن و شەتەکدانی چتێک زۆر بە توندی