تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کایە
نۆرە٬ نۆبه٬ نۆرەئاو٬ نۆرەگاگەل. تەتەڵەمیران٬ گمە
کایەلووش
خواردەمەنیێکە لە کشمیش و کاکڵە گووێز و ڕۆن دروستدەکرێ
کایەن
کادان٬ کادێن
کایەکلێ
(ئەردە.): کایە
کایەگا
جێگای کایە
کرمی خەیاروترێزوو و شینایی
هارییە
کشایەوە
گەڕاوه٬ پاشەکشەی کرد
کورتایی
(هەورا.): کوڵایی٬ کورتی
کوردایەتی
کوردێتی٬ خەریکی کاروباری کوردان بوون
کوولایی
کوویزە (ڕایەت)
لاپانە قووڵەکەی جگییە . (باک.) ئارد.
کووێخایانە
مووچەیێکە دەدرێ بە کووێخا.
کووێخایی
دەمڕاستی٬ کاربەدەستی دێیەک.
کووێخایەتی
کووێرایی
چاوسپی بوونەوە٬ لێڵایی٬ کووێراوی٬ کووێری٬ کۆرایی.
کووێرایی داهاتن
کوێربوون٬ سۆمایی داهاتن.
کۆتایی
بڕانەوە٬ قەدیان٬ هەرەدووایی٬ کۆتاهی٬ دووایی هەموو چتێک٬ دووایی ساڵ٬ کۆتایی خەلە و خەرمان.کۆتایی تەمەن.-کردن:هێفشاندن.درێغی کردن لە کارێکیدا
کۆتایی هاتن
بڕانەوە٬ دووایی هاتن٬ بڕان٬ لەبنهاتن
کۆتایی هێنان
دووایی پێهێنان٬ قەداندن