تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پایەبەرزی
(باک) بڵندجهی، شان بڵندی، جێگەبەرزی، گەورەیی، مەزنی
پایەدار
بەردەوام، پایدار. خۆگر، ڕاوەستاو، بەرگەگر، بیلەبت، (باک) ڤەبری. (باک) فرشک._بوون: مان، خۆگرتن._کردن: بەلیاندن، (باک) ڤەبرین. ئابڕوومەند، بەنامووس، خاوەند شکۆ، گەورە، مەزن، خاوەند پایە. نا_: چووار پینە، دلکۆچەر، بێفرشک، بێ مشوار، کەڤرقوڵپتی. نا_: بێ مشواری، بێ فرشکی
پایەداری
ڕاگیری، ڕاگیراوی، ڕاوەستاوی
پایەماڵ
پاماڵ، پتیوار، دەووس، بەرباد._بوون: پاماڵبوون، تێداچوون._کران: پاماڵکران، دەوسین._کردن: تێداچوواندن، بەرچڤاندن، پتیوارکردن، زیان پێگەیاندن
پایەماڵی
بەربادی، پتیواری
پایەناز
پایەنداز(هەورا)
ئەو فەرشانەن کە بۆ پێشوازی میرو خونکارو پادشایان لەبەر پێ یان بە سەر شەقامدا ڕادەخرێن
پایەندازی
ڕاخستنی فەرشان بۆ پێشوازی میرو خونکارو پادشایان
پایەوی(فە)
جیازی بووکان
پسپۆڕی سوپایی
ڕەگەزناسی سوپایی. سوپاناسی
پسپۆڕێتی سوپایی
سوپاناسێتی
پشت قایم
پشت ئەستوور._ی: پشت ئەستووری
پلەی گەرمایە
ڕادەی گەرما
پوورئایشۆکە(موک)
گیایەکی دڕواوییە نێرتکەکەی بستێک بڵند دەبێ و گەڵای بە زەویدا بڵاو دەبێتەوەو شینە گوڵیشی وەکوو گوڵی شەکرۆکەی وایە
پووزایی
پیزی، پووزی
پووشدایان
پووشی ددان، ددان پاککەرەوە
پۆلکەگایانە
پۆژنایەوە(هەورا)