تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاییشکێش
(باک.): لاگر٬ لایەنگر. (باک.): -ی:لاگری٬ لایەنگیری
قاییل
ڕازی٬چاوتێر٬ (باک.): بەششین.-بوون:بەششین.-کردن:بەششاندن.نا-بوون:سەرلەقاندن٬ سەرهەژاندن.-ی:ڕازێتی٬ چاوتێری
قاییم
ڕەق٬ پتەو٬ پکێت٬ مەحکەم٬ توند٬ پاڵەپاڵ٬سەخت٬ جەخەت٬ قرار٬ کۆرس٬ ستوور٬ کرار٬ کەیار٬ دووباد٬ بەهێز٬ پایەدار٬ ڕاوێسیاگ٬ سفت٬ پاوەجێ. –بوون: تەڤزین٬ گووریخ. لێکردن: تێخستن٬ لێ قایم کردن. –کردن: تەڤزاندن٬ ڕاگیر کردن٬ پێوەدراو٬ داخراو٬ ژەنیاگ٬ بەسیاگ٬ شاردراوەوە٬ شاریاگ
قاییم نووێژ
قاییمکار
قایمکەر٬ کەسێکە چتی قایم کات یا کاروباری پوخت بێ یا چتی گرانبەها بشارێتەوە
قاییمکردن
سفت کردن٬ پاوەجێ کردن٬ توند کردنی تایەو بار و چتی تر.چتەکانت قایم هەڵگرە. شاردنەوە ٬ پەنهانکردن
قاییمی
مەحکەمی٬ پتەوی٬ توندی و بەهێزی چت
قایەخ
دەستەکەشتی٬ لۆتکە٬ کەشتی چکۆڵە٬ جوورە بەلەمێکە لە ئاوێدا پێی دەپەڕنەوە
قایەخەوان
کەسێکە قایەخی باژووێ
قرتووقایم
مەحکەم٬ پاوەجێ٬ پایەدار٬ قایم
قرم قایم بوون
قرم قایم کردن
قسە ڕەوایی
دانەمانی کەسێکە لە دووانێدا
قوتایی
بڵندی٬ بڵنی٬ قۆقزایی٬ شووێنی قوتە لە زەویدا ٬ بڵندایی
قورسایی
گرانایی٬ سەنگ٬ قورسه٬ گرانی یا قورسی
قوم لێدایێ
بەستەیێکی بادینانییە
قووڵایی
قووڵی ٬ چاڵی٬ ناخ٬ نزمایی٬ نەرمایی٬ ئاستی قووڵی چت
قووێخایانە
مووچەیە کە دەدرێ بە کووێخا
قوڕایە
(بابا.): کوڕادە
قۆزایی
جووانی٬ شەنگ و شۆخی٬ (ئەردە.): قۆقزی٬ بڵندایی