تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاییژ(باد)
تەشکەبەڕە، پارچە بەڕەیێکی تەسکە
تاییە(باک)
تایە
شاراو، گیشە. تا، چەند مەلۆیەکی لەسەریەک دانرابن بۆ ئەوەی بکرێن بە خەرمان. بەو باوەشە دەغڵانەش دەڵێن، کە دووایە خڕ دەکرێنەوە بۆ سەر خەرمان. گزرە گیایەکە کەڵەکە کرابێ بۆ زستانی ئاژاڵان. _ی ئۆتومبێل و عەرەبانەو ئیتر. (موک) تەگەرە. چەرخ، لاستیکی پێچکی ئۆتۆمبێلان و هەندێ چتی ترە
تایەبەتی
تایەفی
ترێی تاییفی، جوورە ترێیەکی سووری درێژکۆلەیە
تایەن
(هەورادەر) دایەن، دایە، تەیان، دایان. ئافرەتێکە بەکرێ شیر بە منداڵی یەکێکی تر بدات و بەخێوی بکات. بۆ کەسێک بەکار دێنرێ، کە لەسەر کارێک سەرزەنش و سەرکۆنە بکرێت و ئەویش بەرهەڵستی بکات: ئەمن دەڵێم بخووێنە کەچی کابرای تایەن ئێخەم دەگرێت. ناوبراو، باسکراو، ناسراو. هەرامە، ڕانێک، هین
تایەنی
بەخێوکردنی منداڵێکی شیرەخۆری کەسێکی لە لایەن ئافرەتێکی مەمکداردا بەکرێ
تایەنێر(ڕۆژ)
گیشەکەر، تایەدانەر
تایەکاری(ڕۆژ)
تروسکایی
ڕووناکیێکی زۆر کەمە، چاوم بە ئاستەم_دەکا
ترووکایی
تروسکای
ترێ پاییزە(موک)
جوورە ترێیەکە. (بابا) چەمیلە
تلنایۆ(هەورا)
تلیایۆ(هەورا)
تووایهم
پیتی پەسندکردنە وەک ئافەرین
توورەکەی گەدایی
توورەکەی دەرۆزە
تیریکایی(دەر)
تیلایی
تێڵایی(دەر)