تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوسیان
بڕوانە: ئاووسان
ئاوسێ
دەراوسێ، هاوسێ،(هەورا)هامسا
ئاوسەرکەفتن
ئاوپۆشی، سەرکەوتنی ئاوو داگرتنی
ئاوسەرکەمی
ئاوشار
ئاوشان
هاوشان، هاوکووف، ئاوکووف، هاوزێ
ئاوشانی
هاوشانی، هاوکووفی
ئاوقاکردن(رەوا)
بردنەژوور، لەناونان
ئاوقە(ئەردە)
کەسێکە پەلاماری چتێکی دابێ و خۆی پێیدا هەڵزنی بێ، تووشبوو، دووچار._بوون: تووشبوون، دووچارهاتن
ئاوقەد
کەسێکە، کە پەلاماری چتێکی دابێ و پێییدا هەڵزنی بێ و پێییدا هەڵگەڕابێ._بوون: پەلاماردانی شتێک و پێییدا هەڵزنین
ئاولووت
ئاولک(شار)
بلۆقی دەست و پێییانە کە لەبەر زەبری کارکردن و یا ڕۆیشتن پەیدا دەبێ
ئاولیخو
(؟)
ئاولێچوون
ئاودەڵاندنی قاپ و دیزەو گۆزەی ئیترە، کە درزی هەبێ
ئاولەمە(هەورا)
منداڵێکی لەبەرچووی ئەو تۆیە، کە هێشتا ئەندامی لێ نەڕووابێ،(ئەردە) بێچووی ناوزگی ئاژاڵانە، کە دووای سەربڕینی دایکی دەخورێ
ئاوماڵک
ئەو پووش و پەڵاش و هەڵاش و چیلکەو دارانەیە، کە لافاو لەگەڵ خۆی ڕایماڵیبێ و بردبێتی، مەردوم کۆی دەکەنەوە بۆ سووتاندن، قافوو
ئاومردار
ئارەقەی مردوو، چیامانی، چایمانی، ئاوی پەسیوی