تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵاوکردن
بڕوانە: بڵاو
بڵاوی
پەرتی
بڵاوە
بڵاوبوونەوە، پەڕاگەندەیی._کردن: (هەورا) ووڵاوەکەردەی._پێ کردن: پەرت و بڵاوکردنەوە
بڵاوەپێکردن
بڕوانە: بڵاوە
بڵاوەکردن
بڵاوبوونەوە، ووڵاوە
بۆخاوە
بوغاوە، (دەر) برک، گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە بۆ بۆنخۆشی و پارازتنی لە مۆرانە بە جلکان وەردەکرێ
بۆمبائاوێژ
بیاوان
بیابان، دەشتێکی چۆلی کاکی بەکاکی. بێ هۆش، بێخود._بوون: بێ هۆشبوون._ی: بیابانی
بیاوەشەڕە(هەورا)
ڕاخستنی بەڕەو مافوورە
بیرمیشکی پڵاوی
ڕجن
بینایی چاوان
مەبەس لەخودایە، خودا. ڕوونایی، ڕەوشەنی چاو، سۆما، چاو، دیدە
بێ ئاوڕوویی
بێ ئابڕوویی
بێ باووک
کەسێکە باوکی نەمابێ. زۆڵ، بیژوو، بیژک
بێ ناوکە
کەسێکە لە ڕووکاردا دەوڵەمەندو لەناوەوە ڕووت و هەژار بێ
بێ هاوتا
تاقانە، کەمیاب._یی: تاقانەیی
بێ چاوێنی
بێ چاوانی، دوور لە چاوی پیس، لەنزاکردندا بۆ یەکێک یا چتێک بەکار دێنرێ، کە چاوی پیس کاری لێ نەکا: کوردستان_بێ لەسەر ڕووی زەوی دەڵێی بەهەشتە
بێ چاوەڕوو
بێ شەرم._ی: بێ شەرمی