تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قولینچکی چاو
کورنیشک٬ قونکی چاو٬ (باد.):قۆزی چاڤ٬ بەولایە دەڵێن٬ کە کەوتۆتە لای گووێیانەوە
قوندڕاو
کەسێکە لە لایەن زۆر دارانەوە زۆری لە قوونی هەڵدرابێ٬ یا قوونی زۆر دابێ بۆ جنێویش بەکار دەبرێ.-ی:تێهەڵدراوی٬ حیزی٬ بەناهومێدی
قووناو
(هەو.):پاشاوێکە لە شیناوەردی پتر بێ و لەبەری بروات
قووچاو
دەم و چاو یا دەستی لێکنراو
قوپاو
ڕۆچوو٬ ڕۆچوواو٬ تەپق٬ تەپک٬ تەپق بوو
قوڕاو
ئاوێکە بە هۆی قوڕەوە لێڵ بووبێ. (ئەردە.): هەرگا٬ چڵپاو٬ چڵکاو٬ (هەو.):بەربەسێڵی شلە.-ی: پشکووڵ٬ بشکووڵ٬ (باک.): کەسێکە یا چتێکە لەقوڕەوە چووبێ
قوڕنانەسەرچاو
بریتییە لە داخ و خەفەت کردن بە دڵی کەسێکیدا
قوڕوچڵپاو
(بابا.):چەلب
قوڕگدڕاو
مەبەس لە مرۆی چەنەبازو دەنگزلە. مەردومی چاو برسی و زۆر خۆر
قڵیشاو
تڵیشاو٬ قەڵەشاو٬ چتێکە٬ کە قڵیشی تێ بووبێ
قڵەشاو
قۆڵاو
(فە.): هێلانەی مریشک و لانی سەگانە
قۆڵهەڵماڵراو
قۆڵهەڵکراو
قیلەتاو
قیڕەتاو.-کردن:لە قەلاندۆش کردن.
قیڕتاو
قیڕەتاو٬ شووێنێکە یا چتێکە قیڕی تێ هەڵسوورابێ.-کردن:قیڕ لە چتێک هەڵسوون
قیڕەتاو
قەباو
بە زۆری کشانی ئاوە بەسەر کشت و کاڵاندا
قەراو
(ئەردە.): شەونم٬ ئاوونگ
قەرەپڵاو
(هەورا.): یەکاوەسیاوە