تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شورباو
شۆربا، مەرفینی، (باک.) مەدفوونی، (بۆتا. ، زا.) مەدوونی، فرد، گەرمک، ئاڤدوونک، ئاڤگۆشت، شۆربه.
شوشتراو
شکاو
شکیاو، چەپرەک، چەپڵەک، چتێکی ڕەقە، کە پارچەپارچه بووبێ، بۆ کەل و پەلێکیش دەبێ، کە نرخی هاتبێتە خووارەوە. مرۆڤێکه شکابێتەوە، ڕیسوابوونێ.
شڵتاو
(ڕەوا. ، سوور.) شڵێوه، بارانه و بەفرێکه پێکەوە ببارێن، جلیتاو، بەفرێکیشه لەکاتی تووانەوەدا.
شڵپاو
شەپۆی ئاو، لیپاو.
شڵەقاو
چتێکه شڵەقابێ.
شڵەقیاو
شڵەژاو
چڵەکاو، داچڵەکاو، پەشێواو، تێکچوو، شێواو. (ئەرده.) لاژاک، کەسێکه قسەی هەڵیت و پەڵیت بکات. ـ ی: هەڵەداوان، قسەی هەڵیت و پەڵیت کردن.
شۆباو
شۆراو
شۆردراو، شۆرراو. ئاوی سووێر. شۆرباو. ناوی گوندێک بوو لەنزیک کەرکوک.
شۆرباو
شۆرداو
شۆراو، شۆرراو، شوشتراو.
شۆڵاو
سووێراو.
شیاو (هەورا.)
سەلیقەدار، شایان. گونجاو، ڕەوا. ـ ی: سەلیقەداری، شایانی.
شیلاو
شیناو
ماستاو یا دۆیەکه ئاوی زۆر تێکرابێ و ڕوون بێ.
شینباو
چتێکه بەسەر شینیدا بڕوانێ.
شێواو
پەنزەهار، چەواشه، سەرلێ تێکچوو، پەشۆکاو، شپرزه، پەشێواو، نتێکچوو. ئاڵۆز، ناڕێک. ـ ی: شلووقی، خرسجر، پشێوی، سەختی، شەخڵەتی، ئاژاوه، ئاشەڤ، پەشۆکاوی، پەشێواوی، شپرزەیی، تەنگانه، تەنگی، تەنگ و چەڵەمەیی.
شەبەکەی چاو
شەتاو
قوڕاو، لێڵاو، دۆڵ. زێ، چۆمی زۆر گەورە. ئاوی سارد بەژێر زگ و گەڵ و گونی ووڵاخی بەرزەدا کردن لەکاتی گەرمایەدا. کە. داسێکی چکۆڵەیە کەوەری پێ دەدروێتەوە بەڵام دمی لە دەرەوەیە بە واژی داسی.