تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوریشم(هەورا)
ئارمووش، هەڤرووشم، هەوریشم، هەڤریشم، هەڤرمێش، کرمێکی تایبەتییە قۆزاخەی دەکات و جل و پارچەی ئافرەتانی لێ دروستدەکرێ
ئاوریشمی
ئارمووشی،(باک) کەسرەوان، پارچەی ئاوریشمی، شاڵی کەسرەوان، هەڤڕووشمی._کێوی: کەژۆک._بادراو: خەیاتە
ئاورینگ
ئاورنگ، هەستێکی نەرم و لووس لە تینێکی سووکی کارەباییدا کاتێکی، کە دەست بە ئاوریشمیدا بهێنرێ هەستی پێ دەکرێ دەڵێن ئاورینگان دێنێ
ئاورینگ
تاوتووێ، ئاڵوو یا ئێشی برینانە، کە تینی بگاتە ئەملاولا. بەژانێکی دەمەکیش دەڵێن لە لاقی بەقەدەر قەسپێکی ئەستوور دەکات و دووایە چاک دەبێتەوە
تان و پۆی ئاوریشم
کەسێکە، کە لەلایەن باوکیشی و دایکیشییەوە ڕەسەن و جسن بێ
پەپوولەی کرمی ئاوریشمی
پەپوولەی کرمی ئارمووشی
کرمی ئاوریشمی
جوورە کرمێکە ئاوریشمی هەڵدەپێچێ٬ کە کلێ٬ هاڵیه٬ کرمی هەوریشم٬ هارییە
ئاوری بنکایە
سئاوری ژێرکایە
بڕوانە: ئاوری بنکایە
گاوری سەرکۆ
ئەو کوردە زەردەشتیانە بوون٬ کە مووسڵمان نەبوون و پاڵیان وەچیایاندانا٬ لە دوواییدا لە داخان بوونە فەلە.