تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەر هاوار
شووێنێکە شینایی و لەوەڕی لێبێ.
شلەساوار
چێشتێکی شلە بە ساواری لێنرابێ.
ناڵەوهاوار
ژاروژەنگ٬ ژاروزەنگ
هات وهاوار
وەڵام و دەنگوباسی ناخۆش٬ هەراهەرا٬ داد و بێداد٬ باننگ و فەریاد لە گەڕانەوەدا
هاوار
وا٬ واه٬ وەیل٬ بانگین٬ چریکه٬ قیژه٬ بانگ٬ بان٬ فەریاد٬ ئامان٬ ئەمان٬ داد٬ داد و فوغان و ڕۆڕۆ. نێوی پیاوانە. (باک.): ئەنین٬ هەوار. –کردن: بانگ کردن ٬ چریکاندن٬ چڕین٬ قیژاندن٬ هەڵدان. –لێ کردن: دان بەرکیرا٬ دەنگ کردن. بە-ەوەهاتن: فریاکەوتن٬ بەهاناوەهاتن. –کەر: چەڕەندە٬ بانگکەر. بە-: زاربەهاوار٬ نەڕڕە٬ فەریاد
هاوار وداد
دادوهاوار٬ زارەزار٬ ئەنین٬ فیزار
هاوارهاوار
چریکەچریک٬ قیژەقیژ٬ هاوار و بانگ٬ نەڕەنەڕ٬ گازەگاز.
هەیهاوار
ئای وای٬ ئەیداد٬ وەیداد٬ ئەیهاوار.
وەیهاوار
ئای وای٬ هەیهاوار٬ ئەیداد٬ وەیداد
پڵاوساوار
ڕاوار
(ئەردە): خۆشڕهوت، خۆشڕۆ