تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانەلغاو
بەهەموو کەرەستە ئاسنینەکەی لغاوی دەڵێن تەنها قایشەکەی نەبێ
دانەنیشان
(ئەردە.): گەوهەربەند
دانەوان
دانووان٬ دانەوین
دانەواندن
نزم کردن٬ دانوواندنی چتە لەزەوی. دەست داهێنان٬ سەرشۆڕ کردن٬ بەرانبەری نەکردن٬ دەست نەکردنەوە
دانەوانن
دانەوین
(کە.):دانەوان٬ چەمینەوە و خۆ نزم کردنەوەی مرۆڤ٬ خەم بوونەوە٬ چەمانەوە
دانەوینەوە
دانەوێر
(خۆ.):دانەوێڵە
دانەوێن
دانەوێنەر
دانەوێڵە
هەموو جوورە ووشکە دانێک و دانەوێڵەیەکە٬ (باک.):ئازۆخە٬ زاد٬ (دەر.):داناش٬ (خۆ.): دانەوێر٬ (گەر.):دانهێڕک٬ ژووری-:(باک.):تەبەک٬ دەقداناش
دانەوە
گەڕاندنەوە٬ وێدانەوە٬ چتی وەرگیراو٬ دانەوە٬ خاوەندی٬ دانەوەی چتێک بە کەسێک دووبارە.هەڵکەندن٬ زەویەکە بدەرەوە:هەڵیکەنە. دوواوەدان٬ هەڵکەندن
دانەپاش
(باک.):خستنەپشتگووێ٬ خۆ لێدزینەوە
دانەپاڵ
وەپاڵدان٬ لەگەڵ خستن٬ ڕێکخستن
دانەچۆلەکە
گیایەکی بەهارییهە بەرێکی دەگرێ وەکوو کەلووی نۆک پڕە لە دان و تۆوی وورد چۆلەکە دەیخووات
دانەڕۆژ
کاروباری نیوە ڕۆژێک٬ نیوەڕۆژێک
دانەڕێز
فڕێدانی ئەو دانانەیە٬ کە ئاش فڕێی دەداتە ناو ئاردەکەوە
دانەڕێزە
(خۆ.):ئەو دەنکە دەغڵانەیە کە بە ساخی لە نێو بەرداشی ئاشی دێتە دەرێ
دانەڕێژ
ئاشێکە دانی دەنک دەنک فڕێداتە نێو ئاردییەوە
دانەڕێژە
مەبەس لە فڕێدانی دەنکی دانەوێڵەیە بە ساغی لەبرداشەوە بۆ بەر دۆڵیان و ناو ئارد
دانەڕەڤاندن
(باک.):ددانە چیڕە لەسەرمان٬ یان لە ڕقان٬ دان ڕسکێ٬ دان رێکێ