تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانخاڤ
(باک.):جوورە خوواردەمەنیەکە شێخ عەبدولڕەحمانی ئاختەپی کوتوویە:
داندار
دانەدار٬ پڕدەنک وەکوو هەنار و ئیتر
داندان
دانەدان بە باڵندان. (کە.): ئالک دان. دانەدان٬ شووێن ئەنباری گەنم. جڵەو شل کردن٬ جڵەوشۆڕکردن
داندۆل
(باک.):کلک٬ جەنجال٬ منداڵێک٬ کە برادەرێکی لەگەڵ خۆی بباتەوە ماڵێ دایکی پێی دەڵێ: ئەو کلکە چیە یا چە جەنجالێکە وەدووی خۆت خستووە
داندۆک
ساوار لە ناو دۆی کۆندا پەروەردەکرێ دووایە بە سەلک سەلک ووشک دەکرێتەوە ٬ وەکوو ترخێنەیە بە دۆی دەکرێ بەڵان شێلمی تێ ناکرێ دووایە دەکرێتە چێشت. (هەورا.): دۆینە
دانران
دانرانەوە
نرانەوە
دانراو
نراو
دانزانین
(باک.):بەزانین دان٬ ئاگاکردن
دانزلین
(باک.):هەراسان بوون٬ جاڕس بوون
دانساز
(هەورا.): ددانساز٬ -ی: ددانسازی
دانست
تایبەتی٬ هەڵبژارده٬ بژارده٬ (بۆ میوە و چتی تر.)
دانسقە
(بابا.):دانسته٬ تایبەتی٬ نایاب
دانسپی بوونەوە
مەبەس لە سام شکانە و ترس نەمانە٬ ددانی خۆت سپی مەکەوە لە منداڵەکانت:سامی خۆت لەوان مەشکێنە
دانسەر
(باک.):بەهەندگرتن٬ بەگرنگ زانین
دانش
(ئەردە.): زانست
دانشتن
دانشمەن
دانشمەند
زانا٬ تێگەیشتوو
دانلا
(کە.):دەرگاکردنەوەیه٬ پاڵ پێوەنانە