تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەسیانەوە (ئەردە.):
حەشیفاندن (زا.):
حەفتانە:
حەوتانە ، حەوتووانە ، مووچەیێکە ، کە هەفتەو هەفتە بدرێ.
حەفتەوانان:
حەفتەوانە:
حەلانە (کۆ.):
بەردێکە بۆ گێچ دەست بدات. دەفرێکی پووشینی چنراوە خورمای تێدەکرێ.
حەوانن (ئەردە.):
قەدرگرتن و بە مرۆڤ ژماردنی یەکێکدا.
حەوانچە (ئەردە.):
چتێکە بەحوادا فڕێدرابێ ، پەرت ، تووڕ، سووڕ.
حەوانچەبەستن:
قووانچەبەستن ، پەرت بەستن ، پەرت بوون ، کەوتن ، کەفتن.
حەوانچەدان (ئەردە.):
فڕێدانی شت بەحەوادا.
حەوانەوە:
حەوتانە:
حەوتووانە:
حەفتووانە ، حەفتانە ، هەفتانە.
حەوتەوانان:
(زەن.) حەفتۆرم. (ڕۆژ. ) حەوت برا. (شنۆ.) چارەگا. (هەورا.) حۆتەوانان. حەوت ئەستێرەی گەشەو چوواریان بەرانبەر و سێیانیان بەروودووا لە نزیک قوتبی باکووری.
حەورانەەوە (خۆ. ):
پەنگاوخوواردنەوەی ئاوە.
حەوزانە:
دراوێکە میراو ساڵەوسال یامانگەومانگ لەخاوەن حەوزی دەستێنێ لە بەرابەر مزی ئاوەکەدا.
حەووزخانە:
شووێن و ژوورێکە حەوزی تێدابێ.
حەپاندن:
حەپەکردن، وەڕینی سەگان.
حەپەساندن:
سەرلێشێواندن، پەشۆکاندن، سەرسام کردن.