تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووانەهەسپ
جووانووێکی نێرە، کە 5 بەهاری دیتبێ
جووانەژۆ(هەورا)
جووانکە، زیپکەی عازەبییە
جووانەگا
پانێرێکە پێی نابێتە ساڵی سێیەم، (باک) جووانگەە، جوانەگا، سانگۆ، سنگوولە
جووتانە
چتێکە لە خاوەند جووت بستێنرێ ساڵی جارێکی
جووتلانە(شا)
جووتەقانی(ڕەوا.، هەورا)
قژ، پرچ و قژی بڵاوو ئاڵۆزو بەڕەڵا وەکوو هی دێوانەو دەروێشان
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی یەکسمە بە هەردووک پاشووەکانی
جووشانە
هاتنە کوڵ، وەکوڵ هاتن
جوولەکانی
جووانی، زمانی جوولەکان
جووکاندن
جیکەکردنی چۆلەکەو ئیتر، جووقەکردن
جووگمەڵانە(کۆ)
جووڵاندن
جووڵاندن و بزواندنی چتە لە شووێنی خۆی، مەراندن، جڤاندن، ڤرڤراندن، وەلەرزە خستن، هەژاندن، لەبتاندن، جماندن، (باک) ڤەخویاندن، بزڤاندن، چاپاندن، جەمجقاندن
جووڵاندنەوە
جووڵانن
جووڵانەوە
بزووتنەوە، هەژان، وەرزانەوە. نرخپتربوونی چت، نرخی گەنمی جووڵاوەتەوە واتە بەرەو ژوور چووە. ڤڕڤڕین
جووڵیانەوە(ئەردە)
جڕجونگانێ(ئەردە)
مەردومی تووڕەو تڕۆ، کەسێکە زوو تووڕەبێ
جڕجینکانێ(ئەردە)