تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاووڕدانەوە
بۆ ئەملاولای پشتەوە تەماشاکردن، هاووڕدانەوە، بۆ تەماشا هاووڕدانەوە. یارمەتیدان، کۆمەگی کردن، دەستگرتن، میهرەبانیکردن، ڕوودان، ڕووتێکردن
ئاووڕلێدانەوە
ئاووڕلێدانەوە
یارمەتی و کۆمەگی کردن، لالێکردنەوە، هێنان
ئاوپژاندن
ئاوپژانن
بڕوانە: ئاوپژاندن
ئاوڕشانن
بڕوانە: ئاوڕشاندن
ئاوڕووچوواندن(هەورا)
ئابڕووچوواندن
ئاوڕژاندن
ڕژتنی ئاو، ڕشتنی ئاو. تووتکاندن، مەنی فڕێدان. ڕەنگ ڕژتن
ئاوەدانکەر
ئاڤاکەر، ئاواکار
ئاوەدانی
ئاوایی، ئاڤاهی، ئاڤانی
ئاوەڕەش هێنانەوە
بۆ کەسێک بەکار دەبرێ، کە هەمیشە هەر دەنگوباسی ناخۆش و شوم و پڕنەگبەتی بێنی
ئاوەڵانە
ئەوەیە کە دەدرێ بە شووان بەرانبەر بە هێنانەوەی کارو بەرخی ساوا لە چیاوە بۆ خاوەنی
ئاڤ ڕژاندن
دەستاو ڕژاندن، چوونە سەراوێ
ئاڤانی(باک)
ئاڤدانک
سەتڵ، دەفری ئاو
ئاڤدەستخانە(باک)