تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆلشکان (کە.)
گوێلکەوان.
گۆوان (فە.)
دەست لە برین و کولکی لەش وەردان دەگووێ ٬ گندۆرە و هەرمێ و چتی تر زۆری دەست لێ بدرێ نەرم و بڵ دەبێ.
گۆچان
گۆپاڵ٬ هەچک٬ قەلانگ٬ چەوگان٬ هەچی٬ گالۆکە٬ چیو٬ چەم٬ دارلۆڤ٬ ـــ ی چکۆڵە: تالوول.
گۆڕان
گۆڕیین٬ لە بارێکەوە بۆ بارێکی دی چوون٬ (هەورا.) واڕیای٬ ـــ ی یەکسا: گۆڕانی بەرامبەر ٬ـــ ی پێچا: گۆرانی پێچەوانە.
گۆڕەپان
مەیدان٬ گۆڕ و دەشتێکی پانە٬ تەختایی زەوی.
گۆڤ (وان٬ زا ٬ شکا.)
زەماوەند٬ داوەت٬ شایی٬ هەڵپەڕکێ٬ ـــ گرتن : هەڵپەڕین ٬ کەتن ـــ ێ : چوونە نێو هەڵپەڕینێوە.
گیان
روح٬ بەدەن٬ ڕەوان٬ــــ دار: گیان لەبەر ٬ ـــ وەبەرهێنان : زیندووکردنەوە . بە ـــ ت خۆش : نۆش٬ ـــ سپاردن : مردن.ـــ کێشان : گیان دان ـــ لەبەر : زیندوو . برادەری ـــ ی : برادەری ڕاستەقینە.
گیانی گیانان
ڕەوانی ڕەوانان ٬ نێوی خودایە.
گیران
گرتن٬ گرتنی ڕوناکی هەتاو بە هۆی مانگەوە و گرتنی ڕووناکی مانگ بەهۆی خۆرەوە٬ بەئدبون لە گرتووخانەدا.
گیرسان
هەڵبوون ٬ ـــ دنەوە: خۆپێوەگیرسان٬ـــ دن: هەڵکردن .
گیرفان
بەرک٬ بەریک٬ بەری٬ کوورک٬ ڤەریک٬ گیفان.
گیهان
گێتی ٬ جیهان٬ دونیا.
گێڕان
گەڕاندن٬ کردن٬ لەسەر ٬ــــ : دەبەرمراندن٬ قوربان کردن.
گێڵان (ژا.)
گەڕان٬ گەڕیان٬ سووڕان.
گەردان (باک.)
لەئەندازە پتر کردن٬ ووزەی زیاد.
گەردیان
لاربوونەوە٬ خوواربوونەوە.
گەرمیان
گەرمێن٬ گەرمەسێر٬ ووڵاتی گەرم.
گەرمەژان
ژانێکی ژن ئاوسە٬ کەنیشانەوی ژانێیە.
گەرهان
گەلەخان (هەورا.)
کۆز٬ هۆڵی مەڕ٬ (کەل.) دییوێکە پڕبێ لە سەرسەری و بێ شێوازان٬ (کە.٬ ڕۆژ.) تەویلە.