تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کولان (ﺌەردە.)
کولانەی مریشکان
کووخ٬ کۆلیت٬ کۆریب٬ پین٬ (باک.) قر٬ پینک٬ کۆلت٬ قنک.
کولخان
کولختن٬ توون.
کولۆڤان(باک.)
خەمگین٬ پەرێشان.
کولێک نیسان
گوڵێکی سوورە وەکوو خاشخاشی وایە لەسەر هەر شووێنێکی لەش دانرێ دەیکاتە برین.
کوندەڵان (ڕەوا.)
شووێنێکە هاینان کوندەی ئاوێ ی لەسەر دادەنرێت و بەگژ و گیا و قەڵان دادەپۆشرێت لەبەرزی یە٬ کونەڵان٬ کوڵەنان٬ تاساردبێ.
کونەڵان
هەرزاڵ٬ کەپرێکی بچووکە لە حەوشێدا لەسەر شڕانە بۆ ئەوەی کوندەی ئاوو مەشکانی دۆی لەسەر دابنێن٬ کە لە ماڵدابیت دەڵێن هەرزاڵە بۆشتومەک لەسەردانان دروست دەکرێ.
کوهان(باک.٬ هەوار.)
کووان (هەورا.)
کوتان٬ (هەورا.) دومەڵ٬ (هەو.) کولک٬ قوونێر٬ گرێبە٬ برینی پیس.
کووتان
لێدان بەدار٬ وردکردن بەنهێم٬ پەڕینی نێر لە مێوینە٬ گان٬ دەرزی لێدانی ئاوڵە٬ دەرزی ئاژن بۆ خاڵ لە پێست کردن٬ جۆری گاسنی دەم پان.*
کووخیان (باک.)
کوورەدان
پوورەدانی هەنگ.
کووزلێدان
خانخانکردنی زەوی بە گاسن بۆ دێراو و گۆل.
کووسان (باک.)
کووپان (باک.)
کورتان٬ کۆپان.
کووڤان (باد.)
ڕق٬ پشوو٬ پشم٬ کین٬ قین٬ دەرد٬ دەردی٬ دەردی دڵ٬ دەردی بێ دەرمان٬ پەرۆش٬ خەم٬ خەفەت٬ داخ و خەفەت ٬ ئێش و ئازار.ـــ دار: دەردەدار٬ خەمبار.ـــ داری: دەردەداری٬ خەمباری.
کوویتان(باک.)
کوویسان
کووێرنان
کەسێکە نان بدە نەبی.
کووێستان
کووێسان٬ زۆزان٬ ساردەسیر٬ هاوینەوار٬ کێووستان.ـــ ی : کووێسانی٬ ساردەسیری.