تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چزپێدان(ئەردە)
برێتییە لە درێژکردنەوەی ئاخەفتن و قسە
چزیان(ئەردە)
سووتان، سووزیان. (باک) چزین، (ئەردە) چزان، پێوەدران، گەزران
چزە لێهەڵسان
چززەو کززە لێهێنان
چزەلێهەستان
چززەو کززە لێهەڵستان، مەبەس لە ئێش و ئۆفێکی ناکاو گەیشتنە بە یەکێک، چزە لێهەڵسان
چسکان(بابا)
بە ئاووری چزە لە دەست یا لاقی هاتن
چلیان(ئەردە)
جێبەجێبوون، درووستبوونی کارێک، ئازاد کارەکەی بۆ نا چلێ: واتە بۆی درووست نابێ
چلیان(ئەردە)
گلیان، خلیسکان. (ئەردە) لیویان، ڕێککەوتن، لووان، ڕاست هاتن. (ئەردە) تووشهات، تووشهاتن
چلەبەنان
برێتییە لە چەند دەوارێکی زۆر بە پڕی بە یەکتری داهەڵدرابن بە جوورێکی کەچڵە گیری دەوارەکان بە ناو یەکتریدا چووبن
چنارستان
جنێک، کۆزەسپیندار
چناکەدان(ئەردە)
چەنەدان و قسەزۆر کردن
چناگەدان(ئەردە)
چنچکان
(هەورا) جیجکان، لەسەر_دانیشتن: هەڵترووشکان، وەبه_دان: لێژەنین
چنگەپۆپان
دەست بازی و شەڕەچنگ
چورتمدان
چورتمبردن
چورتیان(ئەردە)
چوو ئاوسان
چووار خاڵکێشان
ڕەشکردنی ناوچاوان و ڕووی یەکێکی بۆ ڕیسوا کردنی
چووار ڕێگایان
چووار ڕێیان
چووار ڕێیان
خاچەڕێ، چار ڕێیان، چووار ڕێگان، جێگایەکە چووار ڕێگەی تێدا ڕێک بکەوێ