تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێشەنگی سوپای کوردستان
پێشەڤان
بێڵەکان، پیشکێکە سەرەکەی ئاسن بێ
پێنەزان
سپڵە._ی: سپڵەیی
پێنەشان
پێوان
بەمست یا بەبست یا بە چتێکی دیکە ئەندازەی هەر چتێک وەکوو دەغڵ و دان و زەوی و شلەمەنی بگیری_ی پێدەڵێن. (دەر) پێماین، پێمیان. (باک) پیڤان، ئاگاداری، ووشیاری، پاسەوانی
پێودران
پێوەبەرپێدان
بەرپین
پێوەتلیان(ئەردە)
تێکەڵاوبوون، تێوەچوون
پێوەدان
دەرگا بەستن، دانەوە، جفتکردن، داخستن، گاڵەدان. (هەورا) پووەدای، دای پۆ، نچکدان، مچکردن، پێڤەدان، بەستن. پێوەنووسان، چەسپاندن. چزە لێهێنان (گەزتن، بۆ دووپشک و ئیتر). نچاندن، چزاندن، چزانن. چزوو تێڕاکردنی چزوودار لە لەشی گیانداران. نان بە تەندوورەوەدان
پێوەستان
پێوەنان
داخستن، پێوەدان (دەرگا) . خۆ_: وەبەر حنچکاندان، لێژەنین، وەبەر حەنگاندان، چتێک بە چتێکی ترەوە نووساندن. پیستێکلی، زەهفکرن، گەردان
پێوەنووسان
چەسپان، نووسان، لکان، چەسپین، (باک) دەبووش._دن: چەسپاندن، پێوەنووساندن، لکاندن
پێپینگان
(هەو) لای پێیان، بە پێچەوانەی سەرینگانە. بەردێکە لەناو گوریچەدا لە لای پێیانەوە دادەنرێت
پێچ لێدان
پێچ لە ئاسندان وەکوو بورغی. خووارو چەوت ڕۆیشتن، لادان. یاخی بوون، بێ گووێ پێکردن._بزێوی کردن. فێڵکردن و قوماربازی
پێچ پیادان
پێچ دان، خولخوواردن، مەبەس لە دەربازبوون و خۆ وونکردنە؛ لێرە بوو هێندەی پێنە چوو پێچێکی خواردو دەرچوو، سووڕخوواردن
پێچان
تێ ئاڵانی چتێک لە چتێکی تر. تێوەپێچان، پەرپتاندن، لێ پێچان: تێ پێچان، تێ ئاڵاندن. هەڵپێچانی کەسێک، تەنگاو کردنی
پێچدان
لوولکردن و بادانی چتێک. پێچان