تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاهەڵتەقان
پێداهەڵپەڕین
پیاهەڵدان
بەتانی یەکێکیدا هاتن بە چاکی
پیاهەڵشاخان
تووڕەبوون و بەگژداچوونەوەو قسەی ناخۆش ووتن بە یەکێکی و تەریقکردنەوەی، پێهەڵکاڵان
پیاهەڵمیزان
بەپێوە میز بە چتێکی بەرزدا کردن، پێداهەڵمیزتن
پیاهەڵنان
پێداهەڵپەساردن
پیاهەڵکاڵان
پێهەڵکاڵان، پێهەڵشاخان
پیاهەڵگەڕان
پێداهەڵگەڕان، پێداهەڵچوون
پیاچزان
چزانی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ
پیاچەقان
بڕوانە: پیاچەقین
پیاکێشان
چتێک بە چتێکی داماڵین
پیاگێڕان
پێداگێڕان
پیران
1) چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژاوای ڕەواندزێوە. 2) ناوی گوندێکییە. 3) شێخ سەعیدی پیران قارەمانی کوردستان سەرۆکی کورد، کە لە 1925 بەدەستی ترکان شەهید کرا خەڵکی ئەو گوندەیە، کە لەژووری دیاربەکریدایە. 4) نێوی هۆزێکی کوردە کەوتۆتە نێوانی لاجان و حاجی ئۆمەرانەوە. 5) لەهۆش خۆچوون. نێوی نێرینانە. ) (ڕۆژ) ئاڵە، شەوە، بێهۆشییەکە تووشی منداڵ و ئافرەتان دێت._ی بردنەوە: لەبەر خەم و پەژارە لەهۆش خۆچوون
پیشان
چتێک زۆر بکوڵێنری و بەهەڵمی خۆی بپیشێنرێ یا لەژێر ئاووریدا. پشوو سوواربوون
پیشیان
پیشەقان(هەو.، خۆ)
پیشەکان
پیفیان
ئاووسان، هەڵامسان. پووچبوون، ناووک گەندبوون
پیلان
پلان، فێڵ، فرڵداغ، دۆڵاب. کەین و بەین
پیلانگێڕان
پیلانسازی
پیوان
پێمان، پێماین. (باک) پیڤان. ئەندازەی هەر چتێکی بگیرێ وەکوو دەغڵ و دان و زەوی و شلەمەنی _ ی پێدەڵێن