تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵڕژان
ڕژان بەرەوخووار.*
هەڵڕێژان
وەزرین٬ دەرخستن.
هەڵکاڵان
تووک کردن٬ فڕاندن٬ پێ هەڵکاڵام: تووک لێکردن.
هەڵکران
هەڵدران٬ هەڵماڵران (بۆقۆل وداوێن و دەلینگ(هەو.) شەولقین٬ ڤێکەتن._ ی چرا و ئاور.
هەڵکراووزان
(باد.) لوزرین.
هەڵکزان
گۆشت.
هەڵکشان
هەڵترشان٬ ترشان و کەفکردنی ماست و دۆشاو و ئیدیکە لەگەرمان._ دن: هەڵترشاندن٬ کەفوکوڵ کردن.
هەڵکورووزان
سووتان٬ هەڵزووران٬ گۆشت لەکاتی برژاندنێدا نیوەی بسووتێ._ دن: هەڵزووراندن.
هەڵکوچان
هەڵتۆترەکان٬ هەڵتروشکان٬ هەمیشە بۆسەگ و دڕندە بەکاردەبرێ.
هەڵکڕان
خوران._ دن: خوراندن.
هەڵکۆڵران
هەڵکێشان
بڵند و بەرزکردنەوە٬ هلکشاندن٬ بەگوێ_: بەگوێ هەڵێنان٬ خۆ_: بەخۆهەڵکوتن٬ شانازی کردن٬ خۆهەڵنان٬ نازپێوەکردن٬ فیشاڵکردن.
هەڵکەندران
دەرهێنان لە ناخی زەویەوە بەڕیشەوە.
هەڵگڕان
داگڕان٬ هەڵدان٬ بە بەرقەدی کێو و جێگای بڵنددا هەڵچوون٬ زۆر ساماندار و دەوڵەمەندبوون.
هەڵگڕیان (هەورا.)
پێ هەڵچوونی دار.
هەڵگیران
هەڵگیرسان
هەڵکردن٬ هەڵاییسان ٬ داگیرسان٬ هلکران.
هەڵگێڕان
بەرەو ژووربردنی ماڵات یا ئاو.
هەڵگەڕان
بڕسکان٬ هەڵبڕسکان٬ هەڵبزڕکان٬ بڕکانەوە٬ شیری هەڵگەڕاو٬ پێ هەڵچوون بەدارو چیایاندا٬ هەڵگڕان٬ ڕەنگ_: ڕەنگ پەڕین.
هەڵێنان
هەڵهێنان٬ بڵندکردن٬ هلینان٬ سەر_: سەرهەڵبڕین٬ چاو_: چاوهەڵبڕین٬ جووچکەهەڵێنان٬ ڤەگژگژاندن٬ _ ی مەتەڵ٬ بەگوێ_: بەگوێ چپاندن٬ پشوو_: حەسانەوە٬ پشوودان.