تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵسەنگان
هەڵسەنگران
هەڵشلەپان
هەڵشێلان
هەڵشەپاندن٬ شێلان٬ گەوزاندن٬ بەسەر ڕۆیشتن٬ لەنێو ئاویدا.
هەڵشەنگان
شانازی._ دن (کۆ.): شانازی کردن٬ خۆ بە زۆر گەورەزانین.
هەڵفڕان
فڕین٬ بەرزبوونەوە._ دن: فڕاندن٬ هەترەکردن٬ هلفڕاندن٬ ڕافراندن.
هەڵفڕیوان
فریوخواردن٬ تەفرەخواردن._ دن: فریودان٬ تەفرەدان.
هەڵقرچان
قرچان٬ قرچنای._ دن: قرچاندن٬ لەگەرمان_. ڕۆن_: قرژاندن.
هەڵقورینجان
کونجڕین._ دن: کونجڕاندن٬ نقووچ لێدان.
هەڵقورینچان
(هەو.) قوولینچک._دن: قورینچەنگ٬ قونجڕکە لێدان
هەڵقوڵان
(باک.) پەژڤاندن.
هەڵقۆچان(دزە.)
هەڵەنگوتن.
هەڵماڵران
هەڵدرانەوە٬ هەڵکردن.
هەڵنان
هەڵگوتن٬ پەسن دان٬ هەڵدان٬ پاسین٬ فش کردنەوە٬ فۆرتەکی٬ بەتانا چوون٬ بەتانا چوونەخوارەوە٬ خۆ_: فۆرت خوەدان.
هەڵنیشان
(موک.) نوشتەوا.
هەڵهێنان
هەڵوەدان
ئاوارە٬ دەربەدەر٬_ بوون: تاربوون٬ (بڕوانەهەڵوەدە).
هەڵوەران
هەڵوەرین._ دن: رزاندن٬ وەراندن٬ گەلفاندن٬ گەلفچاندن٬ هەڵپرووکاندن.
هەڵوەستان
ویستان٬ ڕاوەستان٬ داخواز و کڕیاربوون.
هەڵوەشان
هەڵتەکات._ دن: هەڵتەکاندن٬ (باک.) پڤاشتن٬ ڤەرستیای٬ بڤەشاندن٬ هەڵپشکاوتن٬ هلوەشاندن٬ دەست تێوەردان٬ لێک جوێ کردن٬ تێکدان٬ شەقاندن٬ پشکتاندن.