تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەومان
قچان٬ پێشهاتن٬ کارەسات٬ ڕووشه٬ گێچەڵ٬ ڕوودان٬ شوورەت٬ بەسەرداهاتنی چتێکی ناخۆش. لێ قەومان: تێمان٬ ئاوەکوڵ. لێ قەوماو: تێماو٬ ئاوارە٬ قوڕبەسەر
قەومیان
قەوورسان
گۆڕستان٬ گۆڕخانە
قەپان
تەرازووی بەنناییه٬ پایەیەکە وە تاق بچێ. تەرازوویەکی زۆر زلە یەک یا چەند تایەکی پێکەوە پێدەکێشرێ واتە چتی قورسی پێدەکێشرێ٬ قاپان٬ کێش. (خۆ.):لکە دارێکە لە بنەڕەتێڕا لێ لێ بووبێتەوە یا بڕابێ.
قەڕان
پارەیەکه20 شایی یه٬ (دراو.) قڕان٬ هەزاردیناری ئێرانییە لە مسقاڵێک زێوە. شووێنێکی پانی تەختە کە چەند سووارێک غار (تاو) ی تێدا بدەن بۆ تاقی کردنەوەی خێرایی ووڵاخەکان
قەڕنان
(هەورا.): قاڕنان
قەڵاتی لۆکان
یەکێکە لە بورجەکانی میری گەورەی ڕەواندز لە باکووری ڕۆژەڵاتی ڕەواندزێ دایە
قەڵادۆشان
(ئەردە.): قەڵاندۆشکان٬ بانشان٬ سەرشان
قەڵاشران
(باک.): بەلقتین
قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆش٬ هەردوو سەرشانی مرۆ کە مناڵێکی بخرێتە سەر و هەردووک لاقی بەملاو بەولای ملیدا شۆڕ بووبێتەوە
قەڵتاغ لێدان
زین کردنی ووڵاخ
قەڵتەبان
شڕوشڕۆڵ٬ پیس و چڵکن٬ شل و شۆڵ٬ بێ شەرم٬ (هەورا.): ڕیپال٬ مەردومی نەفام
قەڵخان
(هەورا.٬کە.):مەتاڵ سوپەر٬ قەڵغان. (موک.):گیایەکی دڕواوییە لە هەموو گیایان بەرزتردەبێ گەڵاشی هەر دڕواویە سەری چڵەکانی گوڵی سوور دێنێ وەکوو مەخمەرییە.-ی: تیرەیەکە لە کوردەکانی کووێستانێ
قەڵشان
داقەڵشان٬ (باک.): پەرچڤین٬ قەڵشین
قەڵغان
چتێکی گردی پانە لە چەرمی ئەستوور دروستدەکرێ و لەکاتی جەنگیدا دەکرێ بە بەرهەڵستی شیرو تیری دوژمن
قەڵەشان
قڵیشان٬ هەرەس بردن٬ قڵەشان٬ فەتسان٬ فەتسین٬ قەڵشتبردن٬ داقەڵشان٬ تڵیشان٬ درزین
قەڵەغان
(فە.):قالوو٬ تێسوو
قەڵەمدادان
دادانی قەلەم بە جوورێک کە پێی بنووسرێ
قەڵەمدان
قەلەمدانک٬ قووتووێکی درێژکۆڵەیە دووپارچەیە ئەوی کە پێنووسی تێدەخرێ لەوی تر دەنرێت
قەڵەمی دەست و پێیان
مەبەس لە باسک و لوولاکە