تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قولووچان
(ئەردە.): جوورە یارییەک
قولیان
(هەورا.): کوڵێن. (ئەردە.): کوڵان٬ کوڵیان
قوم لێدان
نەفەسێک لە جغارەو سبیلەو ئیتردان٬ وەرگرتن و هەڵمژینی چتی شل٬ مژین
قومان
پارچەتەنراوێکی درێژە منداڵی تازە بووی پێ دەپێچرێتەوە
قومووش لێدان
قوم لێدان٬ هەڵکەندنی قومووش لە زەوی بە یەخەدڕی
قوندان
(هەو.):لای سمتی مریشکێیە دووای کوژرانەوە جالێنرابێ یا نا
قونەبان
قنگەبان٬ بناوان٬ کەسێک ماڵێ رەنێو بێنێ٬ قویین بان.تووانایی٬ دەستەڵات٬ (باک.): قوونبان٬ قنگەبان.بێ-:تەنبەڵ٬ قنگەبان٬ ژوورەوە و بنە بانی ماڵێ
قووتدان
بردنەخووارەوە بە گەروودا کردن٬ بەگەروودا ڕۆهێشتن٬ بە گەروودا بردنەخووارەوە٬ لرفاندن٬ هشتاڤتن٬ (کە.):چۆقدان٬ (باک.): دابەلیاندن. قووتدە:(باک.): داورە. پێ-:داقوورتاندن
قووقان
دەنگی کەڵەبابییە کە دەقووقێنی
قوولان
بڕوانە:قولان
قوونبان
(باک.): قوونەبان
قووندان
(هەو.):لای سمتی مریشکییه٬ سمتە سمتە جووڵەی مریشک و کەڵەشێر٬ جۆڵە٬ قنگدان٬دووای کوژرانەوەی سا لێنرابێ یا نا. گاندان (بۆنێرینانە)
قوونگران
تەنبەل٬ سست.-ی:تەنبەڵی٬ سستس
قووچان
-یچاو:چاولێکنان٬ پێوەدران٬ چووقان٬ لێکنران٬(هەورا.): قووچنای
قووچیان
لێک دران٬ قوچلاندن
قووین بان
(باک.): قوونەبان
قوپان
تەپین٬ بەناوداچوون٬ چاڵبوون٬ (کە.):قۆپان٬ کووپان٬ ڕۆچوون٬ داکەوتن٬ تەپقبوون
قوپیان
قوپان٬ چاڵبوون٬ چاڵداکەفتن٬ بەناوداچوون
قوڕپێوان
دادو هاوارکردن٬ خەفەت خوواردن٬ ماندووبوون٬ شیوەن کردن.
قوڕپێوەدان
وێرانکردن یا تێکدانی چتێک