تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەپڵی شۆپان
شەپڵی شۆپێن.
شەپڵی شەپان (ئەردە.)
شەپۆلدان
کۆنگرەکردنی ئاو، قونگرەکردنی ئاو. لیپەدان، شڵپاوکردن.
شەپۆپان
پەشۆکان، شێوان، تێکچوونی کاروبار.
شەپۆکان
شەپۆکیان
شەپۆکان، پەشۆکان، شپرزیان.
شەڕبەشاڕان
شەڕفڕوش، سەربەگۆنگەڵ.
شەڕەڤان
شەڕەوان، جەنگاوەر. ـ ی: شەڕەوانی، شەڕکردن.
شەڤان (باک.)
شەڤناتۆروان (باک.)
شەڤەستان (باک.)
شەکان
شەکردان
قەندان، دەفرێکی تایبەتییه هەر شەکری تێدەکرێ.
شەکشەکان
لەرەلەرەی چت بەدەم باوه.
شەکەرگریان (ئەرده.)
گریانێکه لە خۆشی و شادییەوە بێ.
شەیتان
هێزێکی خراپە لە ئادەمیزاددا بیری خراپی بە دڵ دادەهێنێ. دێو، درنج، چەتوون. مرۆڤی خراو.
شەیتان ئاووس
گیسکی دوو بەهارە کە زگی پڕببێ. مێینەێ کە وا بزانێ ئاوسە و ئاوسیش نەبێ.
شەیتان لغاو
شەیتان پێ پێکەنین
مەبەس لە خۆ ناسینی کچ و کو«ڕە لەتافی لاویدا.
شەیتان پەرست
شیدا یەزەکی، شەیتان پەرس، داسنی. ـ ی: شەیتان پەرسی، داسنێتی، ئەو یەزیدیانەن، کە ڕێگای پێشوویان لێ گۆڕابێ شەیتانیان لەداخی موسڵمانان خۆش بووێ.