تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شان بەشان
بێ پاشه و پێش کەوتن، بەرانبەربوونی دوو کەسانە بە چەشنێک، کە لە ڕێز و تەنیشتی یەکترییەوەبن.
شان بەشانی کێوی
بەملەدا وەسەر کەوتن.
شان بەلای شانادن
شان لێدان، شان لەشاندان.
شان داچەکان
شل و شۆڕی ئێخەی پۆشەمەنی.
شان داچەکاو
کەسێکه ئێخە و گەردەنەی کراس و کەوا و ئیتری شل و شۆڵ بێ.
شان شکاندن
شان شکاندن (هەو.)
شان لەشاندان
خۆ گەیاندنە پایەی یەکێکی تر، کەوتنه ململانێ و خۆڕەسەر خستن، دەست و پەنجەی یەکتری نەرمکردن. ‌
شان و شکۆ
شان و شەپیلک
بۆ تیز پێکردن بە یەکیک به کار دەبرێ، کە ئێخە خوار و داچەماو و شان و شەپیلیکی ناڕێک و ناپوخت بێ.
شانان(هەورا.)
لێدران.
شاندادان
بریتییە لە نوستنێکی کەم، مەبەسیش لە مردنی یەکێکیشە.لەڕووی سووکییکەوە بەکاردەبرێ.
شایان
تاکەکەس (شاپ.) ە.
شایان
گۆڕ، ڕەوا، بەژمێر. ستیلهە. وەشاوەوە، شیان، شان، شیاو، لێی دەوەشێتەوە: شایانە.
شایتمان
شەهادەتی ئیمان.
شایجان (ئەردە.)
لە شاهجان وەرگیراوە.
شایلۆغان (هەورا.)
تووتەک و باڵەبان، مۆزیقە. مارشی شاهانە، میرزا مستەفا دلی دلی دەڵێ: شایلۆغان ژەنیا وەقاپی شاوە سامی سەرهەنگان مەدراوە پاوە.
شایەتیدان
شەها دەتدان.
شتران (باد.)
جووره بەردێکی نەرمە.