تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەدان
ئەو ژمارانەن٬ کە لە خانەی سێمیندا دەنووسرێن. چەند سەدێک لە چتێک٬ چاپخانەی کوردستان چەند سەد پەرتووکێکی چاپکردووە.
سەر وەرگێران
ڕوو وەرگێران،سهرزڤراندن،سەربادان، ڕووزڤرین، سەرگوهازتن، سەرزڤرین.
سەرئێشان
سەریشان٬ سەرئێشه٬ ئێشانی سەر
سەران
چیایان٬ سەرەوەی چیایان
سەران
سەرەوەی چیایان ٬ تۆقەسەری کێوان٬ چیایان٬ کێوان
سەربان
بان٬ دیوی سەرەوەی بانی یا ڕووی سەرەوەی بانی.
سەربیان
سەربە فەتارەتدان
تووشکردنی یەکێک بە کارەسات و چووتمێکی وا ٬ کە سەری تێدا بچێ
سەربەبەرد دادان
سەر لەبەرد دان٬ پەشیمان بوونەوە
سەربەران
(ئەردە): سەربڵند
سەرخان
(ئەردە.): نهۆمی سەرەوە لە خانوو٬ نهۆمی دووەم ٬ باڵەخانە.
سەرخوران
مەبەس لە شەڕ خووازییه٬ هەمبەری. بۆ گچکان دەڵێن قوونی دەخوری. مەبەس لە شەق ویستنە. بۆ گەوران مەبەس لە ڕووشە و زیان ویستنە.
سەرخەرمان
ئەو دەخڵە خاوێنەیە٬ کەلەسەرەوەی خەرمانێیە٬ دژی بن خەرمانێیە
سەردان
دیدەنی٬ چوونە دیدەنی٬ چوونەسەرلێدانی٬ بەسەرکردنەوە٬ دیدەنی کردن٬ بەسەرکردنەوەی کەسێک یا چتێک٬ چاوپێ کەفتن٬ لاڕۆیین٬ دیدەنی کردن. گووێزەمە. (باک.): سەرەخۆشی٬ چوونەپرسە و سەرەخۆشی. سەرلەپێناونان٬ سەرکردنە قوربان٬ تێداچوون٬ سەردانان. تەواو کرده٬ کۆتایی پێدان. بەرەڵا کردن٬ بەرەڵا کردن٬ ناردن.
سەردانان
مل کەچکردن٬ گیان لە پێناونان٬ گیان بەخت کردن لە پێناو چتێکیدا٬ سەربەختکردن. خۆ تێدا لە ناو بردن٬ تێدا چوون. خۆدانە دەست.
سەرداهێنان
شانە کردنی تووکی سەر
سەردهان(باک)
پلە یێکی پۆلیس و عەسکەرییە. ئۆنباشی .چاوەش
سەردۆڵیان
ئەو شووێنە یە ڵە ناوئاشیدا کە دانەوێڵە ی باراشی لەسەرڕو دەکرێت بوهارینی
سەردەرهێنان
سەردەرهاووردن