تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زگپێسووتان
زڵقیان
قوڕیاوی بوون
زڵەقیان
(ئەردە.): شڵەقانی قوڕ و قوڕاو و چتی تر
زۆران
(بابا.،گەر.،ئەردە.):زۆرەوانی، زۆرەبانی
زۆربۆهێنان
تەنگەتاوکردنی گیاندار
زۆرزان
زانا، فرەزان، پسپۆڕ، جووحە، بەهووردە، کەمۆ. فێڵەزان.-ی:زانایی، فرەزانی، پسپۆری.فێڵەزانی
زۆرلێکران
ناچاربوون، جەوورلێکران
زۆزان
(باد.):کوێستان
زۆزانڤان
هەوارگەڕ، هاوینەهەوارگەڕ.- ی: هەوارگەڕی، هاوینەهەوارگەڕی
زیان
چزە،کەتن،نەستێڵ،وەی،وەزەن،وەزەندە،زێون،خەبینەت.-پێگەیاندن:پێدانان.-کردن:تێداچوون،چزەکردن،تێشکان،دانان، دۆڕاندن،نهووم،لەکیس چوون،بۆ کشتوکاڵ و ڕەزوو و بێستان و شینایی:ووڵاخەکە کەوتە ناو زیانێ واتە چووە ناو کشتوکاڵ و بێستان و ئیتر
زیان پڕکردنەوە
تێهەڵهێنانەوە
زیان پێگەیاندن
داغکردن،مۆرکردن، تێشکاندن، پاماڵکردن، پایەماڵکردن
زیان گەیاندن
زیخەڵان
خیزەڵان،تەزێلاک. (هەورا.): زاخیران،شوێنێکە خیزی زۆر بێ.
زیدەوان
(هەورا.): پاسەوانی گۆڕی پیاوچاکان
زیرەوان
(هەورا.، باد.): شۆفار، چاو
زیفان
(باک.): مریشکی گچکەن
زیقان
زیقاندن،زیقەلێوەهاتن