تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دێڕان
(باک.):لە شێلگیردان. بدێرە:لەشێلگیربدە
دەباخدان
خاراندنی کەوڵ و پێستەیە بە هۆی جەوت و مازووەوە
دەبان
(باک.):دابان٬ دەببان٬ جوورە تیغێکی باش و جەوهەردارە خەنجەر و شیری لێ دروستدەکرێ. (باک.): قایم
دەبقان
(باک.): تووێژاڵی بن تیکوڵی داری ئاس کە دەکرێت چریش (چەسپ)
دەبوستان
دەبووقان
(زا.): دەمووکانە
دەحکیان
(باد.):ڕزین٬ ەڵوەرین
دەخڵ و دان
دەغڵ و دانەوێڵە٬ خەلەودان٬ پارە. دەغڵودان. پارەدان
دەخڵدان
دەغڵدان٬ دراودان٬ جێگای پارە تێدا کۆکردنەوە
دەرابدان
(زا.): قارسکردنی کاڵا
دەران
دەربستڤان
(باک.):مێوبڕ
دەرخووارددان
پێ خوواردنی چتێک بە یەکێک بەزۆر٬ ووردە ووردە تێوەردان و تێکەڵکردنی چتێکی وورد لەگەڵ چتێکی شل٬ ئاردەکەی دەرخوواردی سەمەنیەکەدا
دەرد دامرکان
کفت و کۆی ئێش و ئازارنەمان
دەردان
بۆ گەل و گشتی دردان بە کار دەبرێت٬ پەیدا بوونی ئاوڵە و سوورێژە چتی تر لە لەشی زیندەواران . دەڵاندنی ئاو لە کووپە و چتی گڵێنە. ئاودەردان: ناوهەڵێنجان لە حەوز یا جێگایانی تر٬ پاک کردنەوە٬ دەرکردنی لق و پۆپی سەوزایی٬ مێوەکە چرۆی دەرداوە. خاوێنکردنەوەی بیر و چاڵ و چاڵاوان و شووێنی تر.
دەردی بێ دەرمان
دەردی کوژندە٬ دەردی کاری
دەردەکورتان
(خۆ.کۆ.):فێ٬ خوو٬ گەشکە
دەردەکۆپان
(هەورا.): گووێ ڕەپه٬ ملەخڕە٬ دەردێکی گرانە تووشی مناڵ دەبێ لەتاوان کەف دەچێنی و چنک قژدەکاتەوە
دەرزدان