تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوواردی تەنەکان
مقەستی تەنەکە بڕینێ
دووان
(باک.):پێوەر، پەیڤین، ببر، ئاخۆتن، ئاخەفتن، ئاخافتن، گفت وگۆکردن، بدوێ:باخڤە، بپەیڤە، دوودانە، دوویان
دوواهێنان
کۆتایی پێدان،تەواو کردن، بڕینەوە
دوواوەدان
دوواگیان
سەرەمەرگ،گیانەڵڵا،ئاوزینگ
دووایی هێنان
پایان پێ دان، قوتکردن، قەداندن،بڕینەوەی چتێک، کۆتایی پێدان، تەواو بوون
دووایی پێهێنان
دووبەهەمدان
(ئەردە.): شۆفاری، زمان لێدان
دووخان
(باک.):دوو، دووکەڵ
دوودەمان
خێڵ و بنە ماڵەی خانەدان و گەورە، کەس و کار، هۆز،خانەدان،خزمان
دووران
دووردووک و باڵەبان
دوورێژان
دووزاخەدان
سەخڵت کردن و لەگیر خستنی یەکێک
دووزان
(باک.): گووێزان
دووزمان
پێکوڵچێن، تەلاقڕەش، ئاوڕی بنکایە، گای بنە ، دۆخمان،دووڕوو.-ی: بەیی، دۆخمانی، پێکوڵچاندن، پونگ کردن ، ئاپتەری، (گەر.) هێڵە، هەڤانی، لەناڵ و بزماردان، بۆلێدان، گۆبەن، گۆبەند، تێچاندن، دووڕوویی
دووزووان
(هەورا.): دووزمان.- ی : دووزمانی
دووشیوان
شووێنێکە دووشیوی تێدا وێک کەوێتەوە
دوولەقان
(ئەردە.): چتی دووپەل ، دوولەپان
دوولەپان