تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داچەکان
ناڕێکی و خووار و خێچی شان ومل
داڕزان
دافەتان، داوەشان، داقنان، ڕزان، داڕزینی چت، بۆگەن و گەندبوون
داڕسان
پژین،(هەورا.) فشین، داڕسکان، ڕاسان،فشیای، فەلتین،(زەن.) دابوون. پەلاماردان،هورووژم بردن
داڕسکان
داڕمان
ڕووخان،کاوول کامباغ بوون،داڕووخان.ئارام و هێدی و هێمن بوون،کفت کۆ داکەوتن.
داڕمیان
داڕنان
داڕنران
پرتکین،پرچکین،گوورین،ئاوەڕووت کران.
داڕووتان
ڕووت بوونی درەخەت لە گەڵا و لق و پۆپ،ڕووتانەوەی سەروپێ و چتی تر لە موو.
داڕووجان
جوورە دانێکە لەنێو چەڵتووکیدا شین دەبێ و باڵا بەرزە،دەنکی وەک دەنکی(کەردڕە)و هەرزن وایە.نێوی پیاوانە.
داڕووخان
ڕووخان،ڕمان،کەوتنە خوارەوەی سەربان و دیوار و چتی بەرز.
داڕووخیان
داڕووخانی دیوار و شووێنانی بڵند،داڕمیان،ڕمیان،ڕووخان.
داڕووشان
ڕووشان،ڕووکان،ڕیشیان،شەرمخاندن.
داڕژان
ڕژان،-ی باڵندان بۆ سەر تەپکە و تەڵە یا بۆسەر کەلاک: واتە بە دەستە گەڵەکۆمە لەسەر کردن ،-ی گوللە: گوللەبارانە ،-ی مۆر: لە قالب ڕێژران،-ی ئەستێرە :ڕاکشان ،-ی بارانە : هاتنە خووارەوەی بارانە بەلێژنە و لێزمە
داڕژیان
داڕێژان
داڕێژران
داکاسان
دامرکان،ئارام و هێدی بوون،(کە.)داکەسان.