تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانووسان
پێدانووسان٬ گەزتن
دانیان
(ئەردە.کە.): دانان. دۆڕاندن٬ چوواندن٬ لەدەست دەرکردن. دامەزراندنی دیوار و کۆڵەکە و ئیتر
دانەبەردان
(باد.): بەرەڵاکردن
دانەزان
دانەنیشان
(ئەردە.): گەوهەربەند
دانەوان
دانووان٬ دانەوین
داهێزان
(کۆ.):داهێزران٬ سست بوونەوەی مرۆ. شل بوونەوەی هەویر.
داهێزران
سست و خاوبوونەوەی مرۆ٬ (کۆ.): داهێزان٬ لەش قورس بوون و تێکچوونی بەۆی نەخۆشییەوە٬ شل بوونەوە و ئاو دانەوەی هەویر لە بەر زۆرمانەوەی: هەویرەکە داهێزراوە و نانی لێ نایێت
داهێزیان
داهێزران٬ داچوون٬ شل بوونەوەی هەویر و ئاودانەوەی بە جۆرێ نەکرێ بە نان
داهێنان
ڕەخساندن٬ ئافەریدکردن٬ (باک.):بەردەباری کردن. هەڵبەستن. هەڵنان. ڕۆچوواندن٬ تەپاندن٬ داتەپاندن. –ی پرچ و کاکۆڵ : شانە کردن. لەتکردنی دار بە مشار. – بۆ هەور و بەفر و بارانە٬ واتە: هەورێکی زۆر و سەخت و سامدار پەیدابوون. ڕامکردنی گیاندار بە تایبەتی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووت. داپاچینی دارودرەخت٬ لەتکردنی بە مشار لەسەر باری درێژی
داهێڵان
داهێشتن٬ داهەلاندن
داهەلیان
(باک.):خۆداهێڵان٬ خۆداهێشتن
داوان
(کە.): داوێن٬ (ئەردە.): خووازگار
داوران
(باک.):قووتاندن٬ بداورە: قووتدە
داوودەرمان
هەموو جوورە دەرمانێک. بەهاراتی چێشتێ.
داووزان
(ئەردە.): دابەزین٬ پیادەبوون
داووزیان
(کە.): دابەزین
داووسیان
(باک.نەە.): ئاوابوون٬ بزربوون٬ پەنهان بوون٬ چتێکە لەبەر چاوان بزر و گوم ببێ وەکوو ئاوا بوونی مانگ و ڕۆژ
داوەران
بەرە و ماڵ و هێلانە چوونەوەی ووڵاخ و ئاژاڵ و باڵندان ٬ یا بەرە و هەر شووێنێکی کۆبنەوە٬ داوەرزین٬ داوەرین. داوەشان