تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکەوەدان
تێکهەڵاوێژتن، چپەچپ. تێکەوەپێچان، تێکڤەدان
تێکەوەپێچران
لوولدران، پێچران
تێکەڵدان
تێگریان
تێگسمڕان
تێگڕان
تێ ئاڵقان، پێوەبوون، تووش بوون، گرفتاربوون
تێگیران
دووچاربوون، پێوەبوون، زۆر بۆهاتن، تووشی دەمەقاڵەو یا شەڕو یان کێشەو ڕووشەهاتن. تێ گیریان، چتێک لەنێو چتێکی تر گیرکران
تەترەخان(باک)
نەخۆشێیەکە
تەتڵەمیران
تەتەڵەمیران. (ئەردە) گەمەیەکە، یاریکەر، شۆخیکار، گەمەکار
تەتەڵەمیران(موک)
زکریلە. (ڕەوا) مەڵکەسەن. (زەن) توتکەشووانە. تەتڵەمیران. کرمێکی ڕەش و تووکنە لەسەر گیایان تەونی دەکات، دوو ڕێز قاچی هەیە ڕەنگی بە زەڵەیە بە کۆمەڵ لەبن گیایاندا جم و جووڵیانە
تەخت ڕەوان(ئەردە)
تەختی ڕەوان
کەژاوە، کە دوو چاوەی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی بەرزە دەکرێ و لە هەر چاوەیدا یەکێکی تێدا دادەنیشێ سا پیاوێکی گەورە یا بووک. ئوتۆمبیل، گالیسکە
تەختەڕەوان(باک)
پەین و کاوکۆتێکی ووشکە بەژێر پێی ووڵاخ و ئاژاڵاندا دەکرێ. کەژاوە
تەخشان
تەخشان و پەخشان
تەرازان
(جا) گیایەکە هەمیشە شینە. (باک) قوللەو سەر تەپەڵۆکی تۆقەسەری چیایان