تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێ ئاڵان
لەدەورە ئاڵان، لەدەوروبەر پێچ خوواردن، دەورەدان؛ بەنەکە لەلاقی مریشکەکە ئاڵاوە. ئاڵانی چتێک، بەنێک یا چتێکی تر لە چتێکی تر. لە گردی چتێکی کۆبوونەوە
تێ پێچان
چتێک لە چتێکەوە پێچان. هەڵپێچان، تکاکردن
تێبڕان
تێڕاکردن: تێڕۆکران، لەنێونران
تێبەردان
خەریک کردن، بەگژ یەکتریدا کردن. کارو بەرخ بۆ مژینی داکیان بەڕەڵا کردن. ئاژاڵ لە باغچە بەردان: بەڕەڵاو پەرت و بڵاوکردن. بە گژدا کردن، ئاوڕیشکردن، هشدان. سەگەکەی لە کاروانه کە بەردا، تاژییەکەی لە کەروێشکەکە بەردا. سووتاندن، گڕدان. ئاگری لە پووشەکە بەردا: سووتاندی. سەگ لە خەڵک بەردان، تاژی لە نێچیر بەردان، تاژی و ئیتر بەڕەڵا کردن. پەڕاندنی نێرەیە لە مێ لەکاتی فاڵ و تەگەو کەڵدا
تێبەزان
تێترنجان
گیرخوواردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تێترینجان
تێتڕان
بڕوانە: تێتڕاندن
تێتکان
تکانی شلەمەنییەک بۆ ناو چتێکی هەر لە خۆیەوە
تێتەقان
تێتەقین
تێخران
خرانەناو
تێخزان
خزان، خزین، داخزان، چوونە ژێر لێفەو ئیدیکەوە. چوونە ناو شووێنێکی تەنگ
تێخونجان
لەباربوون و گونجانی چتێک لە شووێنێکیدا
تێرباران
تێزتێزەدان
پەلەپەلکردن لە یەکێک بۆ کردنی کارێک
تێسرەوان