تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیەخەداکێشان
مەبەس لەوەیە منداڵێکی بێگانە بکەیە منداڵی خۆت
بەیەکەودان
پێکەوەنان، لێکدانی دوو چت
ت.راغدان
تۆراخدان، ئەو کیسە یا دەفرەیە، کە تۆراخی تێدایە. شووێنێکە تۆراخی تێدا هەڵدەگیرێ
تابان
ترووسکەدەر، ڕۆشناییدەر. درەخشان. نێوی ئافرەتانە. گردێکە لە باشووری (حەسیکە)ی گردی تابان لە جزیرێدا ناودارە
تاجی باڵندان
(باک) بۆو بۆچک
تارستان(باک)
تارنیان
تاونیان، ڕاونان، ڕاونیان، تەرەدوونیان، شوون نیان، شووناڕۆیین، ڕاماڵین، ڕماڵنیان
تارگان(کە)
جوورە گەنمێکی خراپە
تاریگان(باک)
جوورە گەنمێکە
تاسان(هەورا.، ڕۆژ.، موک)
تاسیان(ئەردە)
تاشران
(هەورا) تاشیا
تافان(خۆ)
تامان(شا.، ئەردە)
پەرژین، تانۆک. تەیمان، چتێکە وەکوو دیوار لە دڕک یا لە قامیش یا لە چرپی دروست دەکرێ بۆ قەدهغە کردنی خەڵکی لە چوونە ناوباغ و باغچەکەوە
تامیتامیدان
خوواردنی چتێکی خۆش لەبەرچاوی کەسێکی بۆ ئەوەی، کە ئەو حەزی لێبکات و تۆش بەشی نەدەی. تامەتامەدان، چاوبزدان، تۆتکاندن
تان
ڕاناوی کەسی دووەمە لە باری گەلداو بە دووای ووشانەوە دەنووسێ: خۆتان، بابتان، پێنووستان. (هەوراسۆرموک) تار، تارو پۆ، تان و پۆ. ڕایەڵی چتی تەنراو. به_ا چوون: بە تان و پۆدا چوونەخووارەوە سا بە هەڵنان یا بە شکاندنەوەی. (زێباک) تەیمان. تانۆک، پەرژین، دیواری بە چرپی. چەند دارێکە وەکوو پەنجەرە لە نێوەڕاستی ژوورێدا دادەنرێ بۆ ئەوەی، کە بیکاتە دووبەش. ڕایەڵی چتی تەنراوە دژی (پۆ)یە. کەمێک، نەخت، هەند
تان و پۆ
تان و ڕایێخ، تاروپۆ. ڕەچەڵەک، ڕەگ و ڕیش._یان دەناسم. ڕیشی بارامی_ی تێکەوتووە: واتا داوداوی سپی بووە