تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەیداندان
لەدوودان٬ خستنەسەر٬ بەدەمەوەدان٬ شەلەگەدان٬ ڕێدان
مەیزاندن
تەماشاکردن(بمەیزە)
مەیمانخانە
مەیمانی
ناردرانەوە
ڤەزڤڕیین٬ گەڕانەوە
نازانم
چوزانم٬ چزانم٬ چن زانم
ناسکانە
نازکانە
نان تانه٬نانتانە
دەخڵێکە بە دەستگرۆیی بە سەپانان دەدرێ٬ پێشەکی و دوایی لێی وەردەگیردرێتەوە
نانا
نانانە
پارەلەجیاتی نان یا چتێکی تر لەجیاتی نان
ناندێن
شوێنێکە نانی تێدا دابنرێ
ناندەرمە
(باک.): کەسێکە لە ماڵی نەخۆدا
نانفرۆش
ئەوەی نان دەفرۆشێ
نانوەرد
(باک.): جوورە چێشتێکە
نانکوور
(کە.): زۆرخۆر
نانکووێر
سپڵە٬ بەدنمەک٬ نانکۆر. –ی : سپڵەیی٬ بەدنمەکی٬ نانکۆری
نانکۆر
(کە.): سپڵە
نانکێژوولە
گیایەکە گەڵایەکانی قامکێک پانن
نانگیر
(باک.): زەوییەکە بۆ چاندنی گەنم و جۆ باش و گونجاو بێت
نانی حەفتە
ئەو نانەیە کە حەفتەیەک بۆ زاوای دەبەن