تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵاندن
(باک.): وێرانکردن٬ کوڵاندن. قەلان
قەڵاندۆش
(هەو.):قەلانقووچ٬ (کۆ.):قیلەقاچ٬ قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆش٬ هەردوو سەرشانی مرۆ کە مناڵێکی بخرێتە سەر و هەردووک لاقی بەملاو بەولای ملیدا شۆڕ بووبێتەوە
قەڵانقووچ
(هەو.):قەڵاندۆش
قەڵانکردن
دابوون٬ سەربەناودا بردن لە گەمەی (سنکەوباز) و (یەکەوحەیزەران)دا
قەڵانگ
(کۆ.جا.):دارێکی سەر دوو فلیقانەی درێژە بەری دارانی لە لکە بڵندەکان پێ لێ دەکرێتەوە٬ چاڵاکێکی سەر چەماوەیە مازوو و بەری دارانی لە لکە بڵندەکان پێ لێ دەکرێتەوە. (موک.):چەلاک. (موک.):قوڵفەیەکی زمانەدارە چتی پێوە هەڵدەواسرێ٬ شالۆک٬ (جا.):گالۆکە٬ (هەورا.): قاڵنگە٬ (هەو.):وەکو داسی وایه٬ بەڵان تیژ نیە و پانە باقەی پێ هەڵدەگرنەوە.(کە.):قەڵانگی بەن و دەزووی و بە گۆچانی سەر چەمامەوەش دەڵێن
قەڵای بانکێف
قەڵاتی سەرکێو
قەڵتاندن
دەرکردن٬ ڕاڕفاندن
قەڵشاندن
(باک.): پەرچڤاندن٬ داقەڵشاندن٬ قڵیشانەوە
قەڵغانە
نەخشێکە لەوێنەی قەڵغان دروست دەکرێ لە چیغیدا
قەڵەشاندن
قەڵەشتن٬ قڵەشاندن٬ داقەڵشاندن٬ هلپەکاندن٬ فەتساندن٬ تڵیشاندن٬ قلیشاندن٬ کەوتاندن
قەڵەمانین
جوورە گەمەیەکە بە قەڵەمدانی دەکرێ بەمجوورە لە هەر ڕوویەکی ژمارەیە ک دەنووسرێ و وەکو مۆری تاوڵە هەڵدەدرێ ئنجا ژمارەی هەرکامێکیان زۆر تر بێ ئەوەندە دارە یا گورز لە ویتر دەدات
لابانە
جوورەتێر کە هات جووتی بکا زەوییە کەی دەکاتە چەند بەشێکی گەورە کە پێی دەڵێن (بانە) ئەوی مایەوە و ئەندازەکەی ناتەواو بوو لابانەی پێ دەڵێن کە ئەویش بەش دەکرێ و دەکرێتە چەند لاتێک .
لاجان (لاجانگ)(کە.)
نێوانی گوێچکەو چاو٬ جینک٬ (هەورا.٬ هەو.٬ خۆ٬ ڕەوا.) جینووک.
لاراندنەوە
لارانەوە
لەرانەوە٬ لەرینەوە.
لاشیپانە
کەناری دیوارییە لە نزیک چوار چێوەی دەرک و پەنجەرانە
لالانگی
جوورە پرتەقالێکە
لالانەوە
کارەکاری٬ لاڤەلاڤ٬ ڤاڕین٬ کارەکار٬ پاڕانەوە٬ مەهدەرڤانی٬هاوارکردن٬ لالەژن
لانت
(باد.):کۆسپه٬ جێگایەک کەمێک بڵندبێ