تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەوانچەدان
(ئەردە.): حەوانچەوان
قەوانە
(هەو.): قاپوغە فیشەکی بەتاڵ٬ قاڵکە فیشەک ٬ قاپووڕی فیشەکە٬ درۆو دەلەسەی ڕێکخراو. ساف٬ ساپ٬ چتێکی گردی تەنکی پانە دەخرێتە سەر سندووقی گۆرانی پێ لێ دەدرێ
قەوتاندن
(باک.): دەرکردن٬ ئازادکردن٬ بقەومینە: دەرکە٬ ئازادکە
قەوراندن
(باک.): دەرکردن٬ بقەورینە: دەرکە
قەوماندن
هەرا بەرپاکردن٬ قچاندن٬ هەڵاییساندنی ڕووداوێکی ناخۆش
قەوورهەڵتەکانن
گۆڕهڵتەکاندن
قەوچاندن
قەوچاندنەوە
(کە.):دووقەدکردنەوە٬ داهێنانەوە٬ چەماندنەوە
قەپانجەرە
بالینە
قەپاندن
(هەو.):ڕفاندن٬ فڕاندن
قەپاندنەوە
قەپانن
فڕاندن٬ ڕفاندن
قەپانچی
کەسێکە چتی لە قەپان بدات
قەپانچەرە
قەپانچەلە
قەپانکردن
لەقەپاندانی چت٬ هەڵجنینەوەی ڕووی دیواری ڕووخاو
قەپانی
کرێیەکە لە بەرانبەر لە قەپاندان و کێشانی بارو چتی تر دەستێنرێت
قەپووچکەی بارانە
بڵقێکە لە کاتێکیدا سەر هەڵدەدا کە بارانە بەسەر زەوییەکی تێراودا ببارێ
قەپچاندن
(باک.): هەوڵ و تەقەلا دان