تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قورئاندان
سووێنددان بە قورئان
قوربانی کردن
قوربانی کردن لە چووار ڕۆژەی جەژنی قوربانێدا بە ناوی قۆچەوە
قورتانن
قورساندن
قورمساندن
(زێ.):پساندن
قورووسکاندن
نوسکاندنی سەگ لە کاتی ئازاردا
قورینجاندن
هەڵقورینجاندن٬ قونجڕکە
قولانج
(باک.): بانگ٬ (باد.):قیلاج٬ نێوانی دوو قامکی گەورە و دۆشاومژەی ئاوەڵەیە بۆ چت پێوان
قولاندن
هەرا کردن بەدەنگی بەرز
قولانچە
قالۆچە٬ گوو خلێنکە٬ قالۆنچە
قولزاندن
(باک.): قەدکردن٬ چەماندنەوە
قولقولاندن
جوورە یارییەکی دوو دەستەییە قامکی لاقی چەپ لە پشتەوە دەگرن بە دەستی ڕاست لە پشتەوە وە لەسەر پێی چەپ بە هەنگڵە شەڵە دەچن بۆ یەکتری
قومارخانە
قومارگە
قوماند
(باک.): فەرمان٬ شەڕ٬ جەنگ
قوماندار
(باک.): فەرماندار٬ شەڕکەر٬ شەڕانی
قومپانی
قومپانیە
(هەر.):قومپاژنه٬ پانیه٬ پانی٬ پانیەی پێ و یا قۆندرە
قونانیشک
(جا.):ئانیشک
قووراندن
بۆڕەی ڕەشەووڵاخ٬ هاوار کردنی سەگ و تاجی لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیاندا