تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قانچک
(باد.٬ بۆڵ.): داسوو٬ قەلداس٬ قانچە
قانچە
(باد.): جێگایەکە لەسەر دیواری و کەمێک بڵند کرێ یا نەکرێ سەری کاریتەی لەسەر دادەنرێ ٬ گووێسووانە
قانگ
(ئەردە.): خەربەنگ٬ (کۆ.) قەم٬ پووت٬ کاوێ٬ تووری-: توورێکە ناوەکەی خاو و پووت بووبێتەوە. خەفەکردن و دوو کەڵدانی ڕێوییە لە کوندا٬ بە دووکەڵ- دان: خەفەکردن بۆ هەموو گیان لەبەرێک. (بابا.) بڕکی قانگ٬ گیایەکە وە رێزەڵەی دەچێ وە بەرەکەشی وەکو نۆکی وایە . (ڕەوا.) –ی توور. برینی کۆن
قانگدان
بە دووکەڵ و چتی تر خەفەکردن٬ جارێکی تریش قومار کردنەوە لەگەڵ یەکێکیدا کە دۆڕاندبێتی
قانگڵ
بەن دەزوو و ئاوریشم ئەوەیە کەلەپەنجە دەهاڵێنی دووایە هی تری لەسەر هەڵدەکەن واتە لەسەری قامکی گەورە و تووتەڵە دەئاڵێنرێ و هەڵدەکرێ
قانگە
(شار.): کانگه٬ بناغەی خانوو
قانگەلاشک
قەنگەلاشک٬ گیایەکی گەورەو بەرزە کە بەلاسک و لق و پۆپەوە ووشک بووبێ٬ نێرتکی کەنگرییە کە بە دڕکەوە ووشک بووبێ
قانگەڵە
قانقڵە
قانە
(عرا.): قەدی خام و بلووری و ئیترە لەجیاتی ئەوەی کە بەگەزبی پێون بە قانە ڕێک دەکەون٬ یاردە
قانەبلا
(خۆ.): پێویست٬ گەرەک
قاوەتاندن
(زا.):قاودان
قاوەخانە
شووێنێکە قاوەی لێنراوی تێدا بفرۆشرێ بۆ چایخانەش بە کار دەبرێ
قاپانی
هەواداری٬ فیزداری
قاپانە
بە نێوانی لکەداران دەڵێن. (کە.):جگێن٬جگانێ
قاچاندن
دەربازو قوتاربوون ٬کابرا قاچاندی:واتەدەربازبوو
قاڕاندن
قاڕەکردنی مەڕ وبزن
قاڵانقۆزیڵێ
(هەو.):گوڵێکی زۆر سووری بەهارییە لە گوڵە باخ دەچێ بەڵام لەو گچکەترە
قاییش پێ کشاندن
قایل نەبوون٬ قۆڵ نەکێشان
قدیلکانێ
خوتووکەدان
قراندن
بەگڵ داپۆشین