تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عەسەبانێ
تووڕه، قەڵس، (ئارەوییه).
عەلیخانی
چتێکه وەکو شەده وایه بەڵام ئەم تەختی ڕەش و قەراخی ڕەنگاوڕەنگه.
عەلەولەمانی (باد.)
ئەلەولەمانی، جووره هەنجیرێکه.
عەمانج
ئامانج، نیشانه.
عەنتیکه خانه
شووێنێکه چتی ئەنتیکەی تێدا دانرابێ.
غاراندن
غەلاندن
(باک.): خەلاندن٬ هێلنج هێنانەخۆ٬ هێلنج بە کەسێک هێنان
فاتەفترەقانی
(کۆ.)فاتەفەراقی٬ جوورە دانیشتنێکە لە قەراخ ئاگردان لاقی بە قیتی فش دەکات
فانووز
فانووس
جوورە چرایەکی دیار و ناسراوه٬ فەنەر بەدەست هەڵدەگیرێ و شووێنی تاریکی پێ ڕووناک دەکەنەوە و مۆم و فتیلیان تێدا هەڵدەکرد
فانووسی جادووگەری
فانۆز
فانووس٬ چرای دەستی
فانیلە
جوورە کرێکی دەزوو یا خورییه٬ کەلە دەزووبێ لە ژێر کراسەوە کە لەخوری بێ لەسەر کراسەوە زستانان لەبەر دەکرێن
فتراندن
(زا.):بینین
فراوانی دەخڵ ودان
زۆروزەوەندی
فرتاندن
دەرهێنان٬ بۆڵەکردن٬ پرتاندن٬ فڵتاندن٬ دەرپەڕاندنی چت
فرتانن
فرتاندن٬ دافرتاندن٬ فڕێدان
فرداندن
(باک.): ووردکردن
فرستقاندن
(باک.): زەوتکردن