تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سازاندن
ڕێکخستنی یەکێک یا چتێک
ساماندار
دەوڵەمەند.-ی:دەوڵەمەندی
ساماندان
سەقامدان٬ دروستکردن٬ ڕێک خستن
ساماندن
(ئەردە.): ڕێکخستنی چت
سامانکردن
بەرباد کردن٬بێسەقامکردن
سامانگە
شووێنێکە پووڵ و ماڵی تێدا دابنرێ
سانا
ئاسان٬بێ ئەرک٬ دژی قورس و گرانە
ساناد
هەوارگە.نێوی کوڕانە
ساناهی
(باد.):ئاسانی٬ سانایی
ساناڵێ
(هەورا.): ئەو سوواخەیە٬ کەبە سیرەکۆڵێ سووابێتەوە٬ بە سوواخی تر هەر دەڵێن سوواخ
ساناڵە
(هەورا.): سەکۆ یا شووێنێکە سوواغدرابێ و هێڵە سار کرابێ بۆ میوە لەسەر هەڵخستن و دانەوێڵە
سانای
سانایی
ساناهی٬ ئاسانی٬ سانەهی
سانتیم
سانتیمەتر.سانتین
سانتیمەتر
سەدیەکی مەترێکی٬ سانتیم٬ (لەڕۆژاواییان وەرگیراوە)
سانتین
سانتیم٬ سامتین٬ جوورە دەزوویەکی پوختی بریقەداری قایمە
سانجۆر
(زا.):ژانەزگ٬ زگئێشە
سانجۆل
(زا.):قەلادەی ملی سەگان
ساندە
سوواندەی بانی٬ گووێ سووانە
سانگۆ
(باک.): جووانەگای دووساڵانە