تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زستانەیی
زمان پژاندن
زمانکردنەوە، سەرەتای ووشە فێربوونی منداڵانە
زمانتاڵ
قسەڕەق، زبانتاڵ، -ی:قسەڕەقی
زماندار
مرۆی بەدەم، بەدەم و پل.-ی:بەدەم و پلی، بەدەمی
زماندرێژ
(باک.): کەسێکە لە ئەندازەی خۆی پتر و بەرەو ژوورتر لە بارەی مەردوم بدوێ. بێشەرم، چەنەسووک، بێ ئابڕوو، سوواو،زباندرێژ، -ی:زباندرێژی.دڕی، بێ شەرمی، چەنەسووکی
زماندن
بەڕەڵاکردن
زمانزان
زبانزان، زووانزان، شارەزای زمان، ئەزمانان، کەسێکە شارەزای چەند زمانێکی بێ.-ی:زووانزانی ، شارەزایی زمان
زمانشڕ
زماندرێژ، دمشڕ.-ی:گەزارە، زماندرێژی
زمانشکان
لەدووان کەوتنی کەسێکی بە هۆی نەخۆشی یا ترسەوە، زبانشکان
زمانشکاندن
لە دووان خستنی کەسێک بە هۆی نەخۆشی یا ترسەوە
زمانشیرین
زبانشیرین، ڕووخۆش.-ی:زبانشیرینی ،ڕووخۆشی
زمانلووس
چاپلووس، چاپلووسیکار، کلکەسووتەکار، پیرامووس، زمانلووس، کەسێکە بە زمان لووس مرۆی تەفرەبدات. –ی:چاپلووسی، پێڕامووسی، کلکەسووتەکاری
زمانکێشان
زماندرێژکردن، بێ شەرمی کردن.جنێودان.-ی ماڵات و ووڵاخ لە گەرمان یالەبەر ماندووێتی:زمان دەرهێنان.بۆ مەبەسی ماندوێتی و تێنووێتیش بە کاردەبرێ
زمانگرتن
کەوتنە ئاخۆتنی منداڵی ساوایە.بێ شەرم و بێ پەروایانە ئاخۆتن، زبانگرتن
زمانگیران
زبانگیران بە هۆی لاڵییەوە، پسکی
زمانگەزتن
مەبەس لە پەشیمان بوونەوە یە و بەپەرۆش بوون لەبەر لە دەستچوونی چتێکی
زمانۆک
زمانە
بڕوانە:زبانە
زمانەبچکۆڵە