تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابووتانێ(باک)
جوورە گەمەیێکی جۆلانەیە
باجەڵانی
تیرەیێکی کوردە لە خێڵی لوولوو لە خاکی باجەڵانێ دادەنیشن، راوێژی ئاخەفتنیان زۆر لە هەورامی دەچی
بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
باران وەشاندنەوە
(زەنهەورا) هوورش برینگان، (موک) کەژکردن
باراناو
ئاوی بارانایە کە لە شووێنێکی نزمدا کۆبووبێتەوە
بارانن
بارانپێو
چتێکە ئەندازەی بارینی بارانە نیشاندەدا
بارانی
سەرپۆشێکە لە بەردەکرێ بۆ ئەوەی بارانە تەڕی نەکات
بارانی ناوەخت
بارانە
باران، بارانە دەخونێ._ ی سەر بە قەپووچکە._ ی سەر بەکڵاوە. کرێبار، سەرانەی بار
بارانەی توند
بارانەی سەر بەقەپووچکە
کڵاوەسەر، (زەنهەورا) شەست، کڵاوبەسەر
بارانەی سەربەکڵاوە
(زەنهەورا) کڵاوبەسەر
بارانەی نەرم
بارانەی وورد
بارانەی وەشت
باربارانێ(هەو)
جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە، (موک) سووار سووارێن
بارخانوو
کەل و پەلی ناوماڵ
بارخانی