تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کارخانە
کارگه٬ دەزگا٬ دەستگا٬ جێگای کەل و پەل لێدروستکردن. بۆ بەدناوی بە قاحپەخانەش دەڵێن. –چی: ئەو کەسەیە کارخانەی هەڵدەسووڕێنێ. بۆ بەدناوی بۆ ئەو کەسەش بەکاردەبرێ٬ کە چەند قاحپەیەکی ڕاگرتبێ
کاردانە
(خۆ.): پزدانی بزنێیە
کاردوومارانە
جوورە کاردووێکە ناخورێ
کاردووکوڕانە
جوورە کاردووێکە
کاروانە
پەلەوورێکە لە وێنەی مراوییه٬ بەڵان دندووک و لاقی درێژترە٬ پێیەکانی وەکوو مراوی پەڕەدارە
کالانە
چاڵایێکە ٬ کە گلێنەی چاوی تێدایە
کانە
(باک.):ئەستوور٬ گڕ٬ زوور. (فە.): کۆن٬ کەوون.
کانەزبانە
کانەزووانه٬ چاڵێکە بە درێژی لە باهۆی پەنجەرەدا هەڵدەکەنرێت بۆ ئەوەی شووشەی تێ بخرێت
کانەزووانە
کانێکه٬ کە زمانەی داری تێدەخرێت قووڵایی جێگای شووشەیە لە پەنجەرەدا
کاڵەمستانە
کڵاوێن٬ گەمەیەکە
کاڵەکەمارانە
گووژاڵک٬ کەکره٬ خەیاری دێمی٬ گیایەکی دێمییە و دوو چەشنە یەکێکیان وەکوو مێو تەرز داوێ بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێی ئەویتریان وەکوو شەمامە وایە زۆر تاڵە و گووژاڵکی پێدەڵێن٬ بۆ زۆر جوورە نەخۆشیان دەست دەدات بنەکەشی بە وورد کراوی بۆ برین و کرماوی باشە
کراسەمارانە
کراسی ماری٬ کیفی ماری٬ تووێشک٬ کاژ٬ کیفەمار٬ تفرەمار
کرمی چیکڵدانە
جوورە کرمێکە لە ناو زگ و لەناو کوولەکەدا پەیدا دەبێ
کلانە
دوگمەی گەورە
کلدانە
(هەو.):ئاسنێکی قوڵەیە وەکوو ئاڵقە لە نێو کەرەستەی جەنجەڕیدا
کلکانە
(فە.):ئەنگوستیلە
کلکوانە
کلکەوانە
(هەورا.): ئەنگوستیله٬ (بابا.):ئەموستیلە.-ی دروومانی: ئەنگوستیلەی دروومانێ
کنگرەکەرانە
کورتانە
(دزە.):فەرخە کوللەیەکە لە پێکوڕە گەورەترە کەمکەمە دەست بە ڕۆیشتن دەکات